بازاڕی چەکفرۆشان کز دەبێت

چەکفرۆشان دەڵێن ئه‌وانه‌ى چەک ده‌کڕن پاڵپشتى به‌هێزیان له‌حکومه‌ت و حزبه‌کان هه‌یەو بەشێکی که‌میان هاوڵاتى ئاسایین

2019-04-11 15:16:59



هاوڵاتی، زانا عهلى

عهدنان عهلى، تهمهن 40ساڵ، دانیشتووی چەمچەماڵەو خاوەن چەکی خۆیەتی، بەبێ ئەوەی لە ریزی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کار بکات، بەڵام ئەو هەمیشە چەک لە ماڵەکەیدا بە پێویستی دەزانێت.

 عهدنان وتی «ههموو ماڵێک پێویستى به چهک ههیه، چونکە هێزه ئهمنییهکان ناتوانن گیانى خهڵک بپارێزن، که چهکم لانهبێت، ههست به ئارامى ناکهم».

ئەگەرچی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی دەرکردوە بۆ چەکداماڵین، ئەوەش دوای چەندین رووداوی تاوانکاریی هات کە لە رێگەی چەکەوە ئەنجامدراون، بەڵام هیشتا دیاردەی چەکهەڵگرتن کۆنتڕڵنەکراوە.

لەگەڵ ئەوەی عهدنان عهلى بڕیاری چەک داماڵین لەلایەن حکومەتەوە بە «کارێکی باش» ناو دەبات، ئاماژە بەوەش دەکات ئەگەر حکومەت لەو کارەیدا سەرکەوتووبێت و کۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنی بکات، ئامادەیە دەستبەرداری ئەو چەکەی بێت کە خۆی دەڵێت بۆ بەرگری لە ماڵەوە دایناوە.

 عهدنان وتی «بڕیارێکى ئاوا، بێگومان له بهرژهوهندى خهڵکه، بهڵام بهو مهرجهى بێ جیاوازى لێپرسینهوه له ههموو کهس بکرێت که چهکى ههیه و ئهوانهش که دهیفرۆشن».

وتیشی «ئەگەر هێزە ئەمنییەکان بتوانن گیانى خهڵک بپارێزن، کهس پێویستى به چهک نابێت».

وهزارهتى ناوخۆ له نوسراوێکدا کە سەرەتای ئەمساڵ دەریکرد، رایگەیاند ههڵمهتێکى چهک داماڵینیان  به مهبهستى نههێشتنى دیاردهى چهکدارى دهستپێکردووه، به تایبهت چهکى قورس و مام ناوهند و هێشتنهوهى ئهو چهکانه تهنها له دهست هێزه چهکدارهکانى حکومهتى ههرێمى کوردستان.

لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەت رێگە دەدات کە چەکی سوک لە ماڵاندا هەبن، بە مەرجی پێویستی و دەرهێنانی مۆڵەتی چەکەکە.

سامى جهلال، بهڕێوهبهرى دیوانى وهزارهتى ناوخۆ، ڕونیکردهوه، بهپێى یاساى چهک ڕێگه دراوه به ههردوو جۆرى دهمانچهو کڵاشینکۆف و وتى «ئێمه له قۆناغى یهکهم تهنها تۆمارییان دهکهین، بهڵام له قۆناغى دووهمدا پۆلێنیان دهکهین، ئهوانهى ڕێنماییهکانیان بهسهردا جێبهجێ دهبێت، مۆڵهتى چهکیان پێدهدرێت و ئهوانهى تریش لێیان دهسێنرێتهوه«.

 سهبارهت بهو کهسانهى کهچهکى قورسیان ههیهو ڕادهستى حکومهتى دهکهن وتی «به هیچ شێوازێک قهرهبوو ناکرێنهوه«.

ئهم بهڕێوەبهره ئاماژهى بهوهدا که «ئهو کهسانهى که چهکهکانیان ڕادهست ناکهن، سزا دهدرێن». ههروهها وتى»بڕیارهکه بهبێ جیاوازى، ههموو کهس و ئاستهکان دهگرێتهوه«.

لەهەندێک لە شارەکانی کوردستاندا، چەک فرۆشتن بازاڕی خۆیان هەیەو بە ئاشکرا کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت.

سهبارهت بهبازاڕى چهک فرۆشان وتى «دواى تهواوبوونى ئهم بڕیارو ڕێنماییانه ئیش لهسهر ئهوهدهکهین که چۆن چارهسهرى ئهم کێشهیه بکهین یان ڕێک دهخرێتهوه یا بهتهواوهتى دادهخرێت، وهزارهتى ناوخۆ زۆر سورە لهجێ بهجێکردنى ئهو بڕیارهى که دهرکراوه و ڕێوشوێنى توند دهگرێتهبهر «.

چهک فرۆشانیش ئاماژه بهوه دهکهن، له دواى ئهو بڕیارهى وهزارهتى ناوخۆوه، بازاڕیان وشک بووه، لهکاتێکدا چهندین ماڵ و خێزان بژێوییان لهسهر ئهو کارهیه.

کامهران بهکر، تهمهن45ساڵ، زیاتر له15ساڵه لهبازاڕى  چهک فرۆشان له چهمچهماڵ کارى چهک فرۆشییه، به هاوڵاتی وت «تائێستا هیچ ڕێوشوێنیک نهگیراوهتهبهر نه کهس گیراوه و نه کهسیش ئاگادارى کردووینهوه، بۆیه که بیانهوێت دهتوانن دهست بهسهر ههموو چهکه بێ مۆڵهتهکاندا بگرن».

ئهو چهک فرۆشه وتیشى «زۆربهى ئهوانهى چهک دهکڕن، نزیکن لهحیزب و بهربرسهکان و یان پۆست و پلهیان ههیه لهناو حکومهتدا، بهشێکى کهمیان هاوڵاتى ئاسایین».

سهبارهت بهچهکى قورس کامهران وتى «خهڵکى ئاسایى تواناى کڕینى چهکى قورسى نییه، ئهوانهى دهیکڕن پاڵپشتى بههێزیان لهحکومهت و حزبهکان ههیه، چونکه زۆر گرانن».

ئهم پیاوه وتیشى «ڕاسته تائێستا کهس نههاتووه ئاگادارمان کاتهوه، بهڵام ههموو کهس ههواڵهکهى بیستووه و بازاڕى چهک وشکبووه و کهس لێى ناپرسێت».

بههۆى زۆربوونى حاڵهتهکانى تهقهکردن و بریندارکردن و کوشتن و ههڵکوتانه سهرماڵى خهڵکى و چهندین ڕوداوى  یهک له دواى یهکى تر لهههرێمى کوردستان  که ڕۆژ لهدواى ڕۆژ ڕوى  لهزیادبوونه، هۆکاری سهرهکی ئهم ڕوداوانهش، دهگهڕێتهوه بۆ زۆرى چهکى بێ مۆڵهت و نایاسایی.

«جۆرى ئهوچهکانهى کڕین و فرۆشتنى پێوه دهکهن زیاتر چهکى دهمانچه و کڵاشینکۆفن، چهکى ڕووسى  لهبازاڕدا زۆرهو چهکى ئهڵمانی و ئهمریکى، ئهو چهکانهى دراون به پێشمهرگه، بهههموشێوهیهک قهدهغهیه لهگهڵ چهکى قورسدا وهک رومانه و بیکهیسى و ئاڕبیجى بهئاشکرا نافرۆشرێت، بهڵکو بهقاچاغ دهست دهکهوێت». ئومێد ئیبراهیم، دوکانى چهک فرۆشتنى ههیه لهقهزاى چهمچهماڵ وای وت.

ئومێد تهمهنی 37ساڵە، زیاتر له شەش ساڵه کارى چهک فرۆشى دهکات وتی «لهو کاتهى بڕیارهکه دهرچووه، کاریگهرى کردووەته سهر نرخى چهک و بازاڕى وشک کردووه«.

ئومێد چوار منداڵى ههیه و بژێوى لهسهر ئهم کارهیه، وتى «ئهمه تهنها کارى منه و بژێوى ماڵ و منداڵم لهسهر ئهم کارهیه، بۆیه که بڕیارێکى ئاوا دهردهکرێت، پێویسته بیر لهوه بکرێتهوه که کارێک بۆ ئێمه بدۆزرێتهوه«.

لەگەڵ ئەوەی کە بریارەکە دەرچوەو بازاڕی چەکفرۆشان کزبووە، بەڵام هێشتا جێبەجێنەکراوە. بەڵام هەندێک لە بەرپرسە حکومیە محەلییەکان دەڵێن ئەگەر رێنمایشیان بۆ دەرنەچێ دەتوانن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان رێوشوێن بەرامبەر دیاردەی چەکفرۆشن بگرنە بەر.

 ڕهمک ڕهمهزان، قایمقامى چهمچهماڵ، به هاوڵاتی وت «تائێستا هیچ نوسراوێکی فهرمى بهدهست ئێمه نهگهیشتووه شێواز و ئالییهتى جێبهجێکردنهکهى و زانیاریمان نیه لهسهرى، بەڵام ئێمه خۆمان کارمان لهسهر قهدهغهکردنى چهک کردووه بهپێى ئهو یاسا کارپێکراوانهى لهبهردهستماندایه، ههرکهسێکیش داواى مۆڵهتى چهک بکات، بهپێى یاساکه مۆڵهتهکهى دهدرێتێ».

وتیشی «چهک لهههمووکهس قهدهغه ناکرێ، وهزارهتى پێشمهرگهو وهزارهتى ناوخۆ و سهرجهم ئهفسهرانى هێزهکانى ئاسایش چهک ههڵدهگرن، ههموو خاوهن کارێک دهتوانێت چهک ههڵگرێ که کارهکهى وا بێویست بکات».

چەمچەماڵ یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرترین کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە دەکرێت، بەراورد بە شوێنەکانی تر.

قایمقامى چهمچهماڵ وتی «ناوچهکه ههمیشه جهنگى تێدابووه، بۆیه لاى هاوڵاتیان ئاساییه چهک ههڵگرن».

لەگەڵ ئەوەی قایمقامی چەمچەماڵ، پییباشە دیاردەی چەک هەڵگرتن بنەبڕ بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدایە قەرەبووی چەک هەڵگرەکان بکرێتەوە.

ڕهمک ڕهمهزان وتی «ههمومان بهرپرسین لهپاراستنى ئارامى و ئاسایشى خهڵک و سهروهت و سامانیان و چهکیش بهشێکه لهسهروهت و سامانى خهڵک، ڕهنگه پارهیهکى زۆریان پێدابێت، بۆیه ئهگهر دهوڵهت بیهوێ چهک بنبڕبکات، دهبێت دهوڵهت ئهوچهکانه بکڕێتهوه له خهڵک».

لهبارهى ئهو ڕێوشوێنانهى که گرتویانهته بهر، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بازاڕى چهک فرۆشان له چهمچهماڵ وتى «ههنگاوى باش نراوه، بهڵام بههۆى قهیرانى داراییهوه، که خهڵکانێک ههن بژێویان لهسهر ئهو کارهیه، بۆیه ناتوانرێت به پهله ئهو کاره بکرێت».

لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی چەکفرۆشی بەڵام خەڵکانیک بە گومانن ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکڕیت و پییان وایە کەسانێک هەن لە دەرەوەی یاسا، دەرباز دەبن و حکومەتیش بەهۆکاری سەرەکی دەزانن.

«من چهک بۆ پاراستنى خۆم ههڵدهگرم، نهک بۆ کوشتنى کهس، بۆیه کهسانى وهک من پێشیان بێت زیانیان نیه، به ئاساییش دهتوانن لێمان قهدهغه کهن، چونکە پشتمان نیە» گۆران محهمهد، 39ساڵ، وای وت.

وتیشی «بریارەکە تهنها لەسەر فهقیر و ههژاران جێبهجێ دهکرێت، چونکه کهسانى دهوڵهمهند و خاوهن پشت و پهنا بهردهوام چهکیان پێیه و ناتوانن لێى بسهنن».

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار