هۆشیار سیوەیلی: مه‌به‌ستی نێچیرڤان بارزانی له‌ ئیرهابی فکری، گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانی و کۆمه‌ڵ بوو

6 ساڵ لەمەوپێش



بنار هیدایهت

بهرپرسی پهیوهندییهکانی دهرهوهى پارتی دیموکراتی کوردستان لهم چاوپێکهتنهى رۆژنامهی هاوڵاتی باس هاوپهیمانێتی پارتی و لایهنه عێراقیییهکان و لایهنه کوردستانییهکان دهکات له دوای ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق و پێکهێنانی کابینهى نوێی حکوومهتی عێراق.

هاوڵاتی: بۆ پێکهێنانی کابینهى نوێ، پارتی تاچهند ئامادهیی ههیه لهگهڵ حهیدهر عهبادی هاوپهیمانێتی دروستبکات؟

هۆشیار سیوهیلی: ههڵوێستی فهرمی پارتی ئهوهیه تا ئێستا دیارنیه لهگهڵ چ لایهنێک هاوپهیمانێتی دروستدهکات، هاوپهیمانیمان بهنده به بهرنامهى ئهو لایهن و کارنامهى ئهو لایهنه و ههڵوێستی بهرامبهر بهههرێمی کوردستان، پێویسته پارتی دوای ههڵبژاردن لهگهڵ لایهنهکان دابنیشێت تا ئهوهى بۆ روون بێتهوه و بزانێت ههڵوێستیان بهرامبهر بهههرێمی کوردستان چییه، پارتی ههوڵی ئهوهدهدات سهرجهم حزبهکان بهنهوهى نوێ و گۆڕان و هاوپهیمانییهوه به یهک لیست و یهک بهرنامه بچیینه بهغدا، چهند جارێک جێگری سهرۆکی پارتی ئهوهى راگهیاندووه به بهرهیهکی یهکگرتوو بچینه بهغدا تا شهڕی کورد بکهن، تا ببنه هێزێکی کاریگهر لهبهرامبهر بهدیهێنانی خواستهکانی میللهتهکهمان.

هاوڵاتی: ئهگهر عهبادی ئامادهیی ههبێت بۆ جێبهجێکردنی داواکانتان ئامادهیی هاوپهیمانێتیتان ههیه؟

هۆشیار سیوهیلی: هیچ تێبینییهکمان نیه لهسهر هیچ لایهنێک، ههر لایهنێک دهستوور جێبهجێبکات هاوپهیمانێتی دهکهین.

هاوڵاتی: بۆ لهناو ئهم ههموو سهرکرده سۆرانییهدا پارتی ئهدههم بارزانی دانا وهک سهرۆکی ئهنجوومهن، ئهمه بێ باوهڕی نیه بهرامبهر به سۆرانییهکانی ناو پارتی؟

هۆشیار سیوهیلی: بهو شێوهیه نیه و مهبهست لهوه نیه، دانانی بهرپرس که خهڵکی ناوچهکه نهبێت شتێکی نوێ نیه لهناو پارتی، لهشهستهکان و شۆڕشی ئهیلول بهشێکی له سهرکرده سهربازییهکانی سلێمانی خهڵکی ههولێر و سلێمانی، بهپرسی لقی چوار کهسێکی دهرهوهى سلێمانی بووه، ئهوهش دهگهڕێتهوه بۆ توانا و گونجانی ئهو سهرکردهیه تا کارهکان رابپهڕێنێت.

هاوڵاتی: بهڵام لهمێژووی پارتی کهسێکی سۆرانی قهت بهرپرسی لقی یهکی دهۆک نهبووه؟

هۆشیار سیوهیلی: راسته نهبووه، بهڵام رهنگه پێویستی بهوه نهکردبێت، ئهگهر بهمێژوودا بڕۆینهوه خوالێخۆشبوو جهوههر نامیق بهرپرسی سیاسیی و عهسکهری بادینان بووه، لهمێژووی پارتی روویداوه لهدهرهوهى ناوچهکه بهرپرسی ئهو شوێنه بووه.

هاوڵاتی: چهند رۆژێک لهمهوبهر نێچیرڤان بارزانی باسی نههێشتنی ئیرهابی فکری کرد لهسلێمانی و ئهمهش نیگهرانی هاوڵاتیانی سلێمانی زویرکرد، پێتان وانیه ئهو قسهیه ببێته هۆی کهمبوونهوهى دهنگهکانتان لهم ناوچهیه؟

هۆشیار سیوهیلی: نازانین ئهم زانیارییه لهکوێوه سهرچاوه دهگرێت تا دهنگی پارتی لهسهر ئهو قسهیه کهمبکات، وتهکهى کاک نێچیرڤان ئاڕاستهى هاوڵاتیانی سلێمانی نهکراوه بهڵکو ئاڕاستهى ههندێک لایهن کراوه بهتایبهتی لهبانگهشهی ههڵبژارندا پارتییان خستۆته خانهیهک که خانهى حهقیقی خۆی نیه، بهشێوهیهک دژایهتی پارتی دهکهن و ههڵبژاردنهکهیان بهکارهێناوه بۆ باسکردنی سیاسهتی پارتی لهناو کوردستان، بهشێوهیهک خهڵکیان تێگهیاندووه ئهم ههڵبژاردنه بۆ پهرلهمانی کوردستانه.

هاوڵاتی: ئهو لایهنانه کێن که باسی دهکهیت؟

هۆشیار سیوهیلی: پارتی پێش ههڵبژاردن ویستی بهیهک لیست دابهزین تا بۆ عێراقی بسهلمێنین کورد یهکگرتووه، گۆڕان و هاوپهیمانهکانیان و نهوهى نوێ، نهوهى نوێ و گۆڕان و کۆمهڵ و هاوپهیمانیی ئیرهابی فکریان بۆ سهر پارتی دهستپێکردووه.

هاوڵاتی: لهشهقامی سلێمانی پارتی وهک میوان تهماشا کراوه بۆ؟

هۆشیار سیوهیلی: ئهمهش بهشێکه لهو ئیرهابه فکرییه دژ بهپارتی کراوه، بۆ وهک میوان تهماشا بکرێین، پارتی پێشتر وهک خاوهن ماڵ بووه لهسلێمانی، قوربانی یهکجار زۆری داوه و وجودی گهورهی ههیه.

هاوڵاتی : دهڵێن دهنگی پارتی لهکهرکووک یهکلایی کراوهتهوه بۆ سۆسیالست، تا چهند راسته؟

هۆشیار سیوهیلی: ههڵوێستی فهرمی پارتی ئهوهیه ئێمه دهنگ بۆ کاندیدی هیچ لایهنێکی سیاسیی نادهین به سۆسیالستیشهوه، چونکه بهفهرمی بایکۆتی ههڵبژاردنمان کردووه ئهندام و لایهنگرانمان دهنگ نادهن.

 هۆشیار سیوهیلی: پهیوهندییهکانی حکومهتی ههرێم لهگهڵ کۆمهڵگای نێودهوڵهتی پهیوهندییهکی بههێزه و لهئێستادا بههێزتره، سهردانی سهرۆکی حکوومهت بۆ فهڕهنسا و چهند وڵاتێکی تر دوای 16ی ئۆکتۆبهر بههێزی حکوومهتی ههرێم نیشاندهدات، تا کونسوڵی وڵاتی چیک ئامادهیی خۆی نیشانداوه بۆ دروستکردنی کۆنسوڵخانهى خۆی لهههرێمی کوردستان.

هاوڵاتی: ئهگهر ههیه پارتی لهمساڵدا کۆنگره دهبهستێت؟

هۆشیار سیوهیلی: وهکو بڕیاری کۆتایی بۆ دیاریکردنی بهستنی کۆنگره هیچ بڕیارێک نهدراوه، بهڵام چهند رۆژێکی دیکه ههڵبژاردنی پهرلهمانی عێراق کۆتایی دێت و پهرلهمانی کوردستان لهمانگی ده دەچێته بواری جێبهجێکردنهوه، بۆیه یا کۆتایی ئهمساڵ یا سهرهتای ساڵی ئاینده پارتی کۆنگره دەبهستێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار