پوتن؛ قەیسەرە نوێیەکەی ڕووسیا

6 ساڵ لەمەوپێش



هەرێم جەعفەر

ڤلادمیر پوتن دووشەممەی رابردوو وەک سەرۆکی ڕووسیا بۆ خولی چوارەم سوێندی یاسایی خواردو ئەو هۆڵەشی مەراسیمەکەی تێدا بەڕێوەچوو هەمان ئەو هۆڵە بوو کە قەیسەرە کۆنەکانی ڕووسیا تیایدا سوێندی سەرۆکایەتیان دەخوارد. ئێستا پوتن ماوەی ١٨ ساڵە وەک سەرۆک وەزیران و سەرۆک وڵات حکومی ڕووسیا دەکات.

 

سەرکردەیەک کە دووبارە ڕووسیای وەک هێزیکی کاریگەر درووستکردەوە

 لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بە ئامادەی شەش هەزار کەس، ڤلادمیر پوتن بەهۆی دەستپێکردنی خولێکی نوێی سەرۆکایەتی، بەڵێنی باشترکردنی ئابووری ڕووسیای دا. پوتن لە قسەکانی هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەدا کە بیەوێت لە مانگی ئاداری ئەمساڵ پەیوەندی ڕوسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا باشتر بکات.

پوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕووسیادا بە ڕێژەی ٧٧٪ توانی سەربکەوێت بەسەر ڕکابەرەکانی ئەمەش وای لە پوتن کرد ببێتە یەکەم سەرۆکی ڕووسیا کە بەو ڕێژە بەرچاوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا، پوتن بە دووبارەکەرەوەی هەژموونی قەیسەرە کۆنەکانی ڕووسیا تۆمەتبار دەکات و هەڵبژاردنەکانیش بە پڕ خەوش دەزانن. لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە، پاسەوانانی کۆشک و ئاڵا هەڵگرەکان هەمان جۆری کڵاو و جلیان پۆشیبوو کە سەربازانی سەردەمی جەنگی ڕووسیا و ناپلیۆن لە ساڵی ١٨١٢ دەیانپۆشی .

هەر سێ قەیسەری ڕووسیا (ئەلیکساندەری دووەم و ئەلیکساندەری سێهەم و نیکۆلاسی دووەم) بەهەمان جۆری پوتن مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکایەتیان ئەنجام دا. دوا بە دوای مەراسیمەکەش، پاتریک کیریل، سەرۆکی کریستیانیە ئۆرسەدۆکسیەکانی ڕووسیا، خەڵاتی پیاوی سەدەی ١٨ی پێبەخشیە پوتن و پیرۆزی کرد بۆ دەستپێکردنی خولی چوارەمی لە میانی خولی سێهەمیدا، پوتن زیاتر دەستێوەردانی نێودەوڵەتی کرد و لە هەردوو وڵاتی ئۆکرانیا و سووریا دەستێوەردانی سەربازی کرد.

نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بەوە دەدات دەزگا ههواڵگرییهکانى ئەمریکا، ڕووسیایان بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستێوەردانی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەناوخۆی ڕووسیادا، پوتن دەسەڵاتی زیاتری داوە بە هێزەکانی دەزگای زانیاری وڵاتەکەی کە خۆی ئەندام بوو تیایدا، بەڵام ئابووری وڵاتەکەی زیاتر بەرەو خراپی دەڕوات و لە کاتی ناڕەزایی دەربڕینیش، دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن دەستگیردەکات و کاری میدیایی سنووردار دەکات.

دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی سوێند خواردنی پوتن، بەهۆی ناڕەزای دەربڕینەوە، پۆلیس هەزار و ٦٠٠ خۆپیشاندەری دەستگیرکرد کە لەناو مۆسکۆدا پەیامیان بۆ پوتن دەنارد و هاواریان دەکرد” ئەو قەیسەری ئێمە نیە” و گاڵتەیان بە ماوەی درێژی سەرۆکایەتی پوتن دەکرد کە لەسەردەمی جۆزێف ستالینەوە وێنەی نەبوە. پوتن ڕۆژی دووشەمە کارنامەکەشی واژۆ کرد کە تیایدا بەڵێنی کەمکردنەوەی هەژاری و بەرزکردنەوەی تێکڕای ناوهندی تهمهنی هاوڵاتیانى ڕووسی لە ٧٢ بۆ ٧٨ ساڵ.

ڤلادمیر پوتن لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٥٢ لە شاری لینینگراد( پیتەرسبۆرگی ئێستا) لە دایک بووە. باوکی پوتن لە جەنگی جیهانی دووەم وەک دەریاوان خزمەتی سەربازی کردووە. لە ساڵی ١٩٧٥، پوتن لە لە زانکۆی لینینگراد بڕوانامەی لە بواری یاسادا بەدەستهێناوە و پاشان بووەتە ئەندام لە دەزگای هەواڵگری کەی جی بی یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە ساڵی ١٩٨٥.

پوتن پەیمانگای ئەندرۆپۆڤی تەواوکردوه کە تایبەته به دەزگا هەواڵگریەکەی خۆی لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران کە ئێستا ناونراوە دەزگای زانیاری دەرەوەی ڕووسیاو دوای تهواو کردنی خوێندن، لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ کارکردن چووەتهڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا تاکو ساڵی ١٩٩٠، بەڵام پێش ئەوەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت هاوسهری خۆی دۆزیەوە. پوتن لە رێگای هاوڕێیەکیهوه لیودمیلا شکرێبنێڤای بینی کە ئەو کات وەک ئەندامی تیمی خزمەتگوزاری ناوفڕۆکە کاری دەکرد، پوتن و لیودمیلا کاتێک لەگەڵ هاورێکانیان دەچنەسەیری شانۆ چەند ڕۆژێک لەسەر یەک، هەلیان بۆ دەڕەخسێ کە یەک بناسن و پاش ماوەیەک هاوسەرگیری دەکەن “شتێک هەبوو کە منی بەلای ڤلادمیر ڕادەکێشا.

گۆڤاری فۆڕن پۆلیسی لە زاری لیودمیلا نووسیویەتی «سێ بۆ چوار مانگ دوای ئەوە، زانیم کە ئەو پیاوەیە کە من پێویستم بوو»

لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٦، پوتن و لیودمیلا بوونە خاوەنی دوو کچ بە ناوەکانی ماریا و کاتێرینا لە ساڵی ١٩٩٦، پوتن و خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ مۆسکۆ و لەوێش ژیانی سیاسی دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٩٧ وەک جێگری سەرۆکی ئۆفیسی جێبەجێکاری سەرۆکی ڕووسیا دەست بەکار بوو پوتن لە ساڵی ٢٠٠٠ دوای نەخۆشکەوتنی بۆریس یێڵستن بووە سەرۆک و بۆ ماوە دوو خول بوە سەرۆکی ڕووسیا. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ بوە سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا تا ساڵی ٢٠١٢.

لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە جارێکی دیکە گەڕایەوە کورسی سەرۆکایەتی وڵات و تاکو ئێستاش بەردەوامە لە ژیانی سیاسی پوتن دەردەکەوێت، کە کشتووکاڵ گرنگی زۆری بۆ ئەو هەیە و بەردەوام گرنگی پێ دەدات. هەروەها پوتن گرنگی زۆریش بە کەسایەتی سەربازی و مامۆستا دەدات دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەمە سوێندی یاسای خوارد بۆ دەستپێکردنی خولی چوارەمی، هەندێک لە شارەزایانی سیاسی باس لەوە دەکەن کە بۆ دەنگدەرانی ڕووسی، ئێستا پوتن بۆتە ئاڵا و سیمبول و پێناسەی وڵاتی ڕووسیا هەندێک شکۆی و ژیانی ڕووسیا بە ڤلادمیر پوتن دەبەستنەوە ئەمەش وای کردوە کە خەڵکی هەمیشە بەزۆرینە هەڵیبژێرن، چونکە دوای پوتن ڕەنگە ئاسایشی وڵاتەکەیان بەوجۆرەی ئێستا نەمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار