حزبە ناڕازییەکان دەستپێشخەرییەکی پارتی رەتدەکەنەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى. ئارا ئیبراهیم

ئەو حزبانەی کە ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، داوایەکی پارتی بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان بە دەست رەتدەکەنەوەو داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن، ئەوەش بە پاساوی دەستکاریکردنی سندوقەکان.

دوێنێ مهکتهبى سیاسى پارتى کۆبونهوهیەکی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گرێداو تێدا ئامادهیى حزبهکهیان نیشاندا بۆ ئهوهى کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق دهنگهکانى ناو سندوقهکان ههژمار بکرێتهوه، بهڵام ههریهک له هاوپهیمانى و کۆمهڵى ئیسلامى ئهوه رهتدهکهنهوهو تاکه داوایان تهنها دووبارهکردنهوهى ههڵبژاردنهکاندا به ئامادهبونى موئهسهساتى نێودهوڵهتى که چاودێرى بکهن.

 

ئارام قادر، یهکێک لهدامهزرێنهرانى هاوپهیمانى بۆ دیموکراسى و دادپهروهرى، له لێدوانێکدا به‌ وت »تهبعهن ئێمه‌‌ وهکو هاوپهیمانى دهزانین ساختهکارییهکى رێکخراوه پێش ئهوهى ههڵبژاردن ئهنجام بدرێت ئهنجامدراوه، لهبهرئهوه ئهو دهسهڵاتهى ئهم ساختهکارییهى کردوه لهڕووى تهکنهلۆژیهوه توانیویهتى ناو سندوقهکان ئاڵوگۆڕ پێبکات، چونکه سندوقهکان لهژێر دهسهڵاتى ئهواندا بووه».

 

هەروەها وتی «متمانهمان به دووبارهکردنهوهى ژمارهى دهنگهکان بهدهست نییه بهڵکو، داواى دووباره ئهنجامدانى ههڵبژاردنهکانیان کردووه».

 

هاوکات هاوژین عومهر، بهرپرسى ناوهندى ههڵبژاردنى کۆمهڵ وتى «تهزویرهکه بهشێوەیەک کراوه کە ئێمە قبوڵی ناکەین و رەتیدەکەینەوە، باشترین شت و بڕیارى کۆتاییمان ئهوهیه که ههڵبژاردن دووباره بکرێتهوه به ئامادهبونى دامەزراوە نێودهوڵهتییەکان که چاودێرى ههڵبژاردنهکان بکهن، چونکه دهزانین ساختهکارییهکان لهناو سندوقهکانیشدا ئهنجامدراوهو لاى خۆیان بووه، چۆنیان ویستوه ئاوا دهستکاریان کردووه«.

 

ههروهها ئهوهشى روونکردهوه که حیزبهکهى لهسلێمانى زیاتر له 100 ههزار دهنگ و له ههولێر و دهۆک نزیکهى 100 ههزار دهنگیان هێناوه، وتیشى «ئهوهمان قبوڵ نییه تهنها دهنگهکان به دهست بژمێردرێتهوه، چونکه ساختهکارییهکان به رێکخراوهیى کراوه».

 

دوێنیش شهش لایهنى ناڕازى له ئهنجامى ههڵبژاردنهکان له شارى ههولێر لهبهردهم نوێنهرى نهتهوه یهکگرتووهکان، دژى ساختهکارى و گۆڕینى ئهنجامى ههڵبژاردنهکان خۆپیشاندانیان ئهنجامداو تێیدا بهشداربوون و داواى دووباره کردنهوهى ههڵبژاردنهکانیان دهکردهوه و  کۆى پرۆسهى ههڵبژاردنهکانیشان رهتکردهوه.

 

ئهو شهش لایهنهى که له گردبوونهوهکهدا بهشدار بوون، بریتین له (هاوپهیمانی، گۆڕان، کۆمهڵ، یهکگرتوو، بزووتنهوهو شیوعی).

 

ئهو شهش لایهنه له بهیاننامهیهکدا ئاماژهیان بۆ ئهوهکردووه «ئهنجامه بهراییهکان و کۆى پڕۆسهى ههڵبژاردن به تهواوى رهتدهکهینهوه، بههۆى زهوتکردنى ئیرادهى جهماوهرى کوردستان و دزینى دهنگهکانیانهوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار