ڤایرۆسێکى مه‌ترسیدار له کوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هاوڵاتییه‌ک به‌هۆى ڤایرۆسێکى نوێوه له هه‌رێمى کوردستان گیانى له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وکه‌سه‌ى تووشى ئه‌و ڤایرۆسه‌ش ده‌بێت گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
د.خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى هه‌رێمى کوردستان به هاوڵاتى رایگه‌یاند" له حاڵه‌تێکى ده‌گمه‌ندا هاوڵاتییه‌ک له هه‌رێمى کوردستان به هۆى تووشبون به به ڤایرۆسێکى نوێ به ناوى (کلینیا کۆنگۆ) گیانى له‌ده‌ستداوه"
وتیشى" ئه‌و ڤایرۆسه له‌رێگه‌ى مێرویه‌کى بچووک به ناوى (گه‌نه) له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌و ئه‌وکه‌سانه‌ى که ئه‌م ڤایرۆسه لێیان ده‌دات، تووشى حاڵه‌تى خوێن به‌ربوون ده‌بن، ئه‌م ڤایرۆسه بۆ خه‌ڵکى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام مه‌ترسیداره بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ى که ئاژه‌ڵداریی ده‌که‌ن یان قه‌سابن، چونکه له رێگه‌ى ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ"
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئه‌وه‌شى وت"چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆسییه له‌کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ى تووش ده‌بن، زۆرجار ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش وه‌ربگرن، هه‌ر گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه نه‌خۆشییه‌کى مه‌ترسیداره بۆ ئه‌وه‌که‌سانه‌ى که تووش ده‌بن"
سه‌باره‌ت به‌دنگۆى ئه‌وه‌ى وابڵاوکرایه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته، نه‌خۆشى ئیبۆلایه، د.خاڵس ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه‌و وتى" دواى پشکنین و لێکۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌که ده‌رکه‌وتووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڤایرۆسى ئیبۆلا نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه بووه که ناوى (کلینیا کۆنگۆ)یه، بۆیه ئه‌و ناوه‌شى هه‌یه، چونکه بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتى (کۆنگۆ)وه سه‌رى هه‌ڵداوه"