نێچیرڤان بارزانى بۆ شه‌ش حیزبه ناڕازییه‌که: باپێکه‌وه بچینه به‌غدا
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى شه‌ش حیزبه ناڕازییه‌کان تێده‌گه‌م و هیوادارم ئه‌وانیش بێن له‌گه‌ڵمان و به‌یه‌که‌وه بچینه به‌غداد، ده‌شڵێت ئاماده‌ین له هه‌رشوێنێکى کوردستان بیانه‌وێت، ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌ژمێرینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى دا رایگه‌یاند"له نیگه‌رانى و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى شه‌ش حیزبه ناڕازییه‌که له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان تێده‌گه‌م که ئه‌وان نیگه‌رانن له ده‌نگه‌کانیان له سلێمانى و که‌رکووک و بۆ ئه‌وه‌ى قافیه‌ى شیعره‌که‌شیان تێک نه‌چێت، دهۆک و هه‌ولێریشیان تێکردووه"
له‌باره‌ى ره‌وینه‌وه‌ى نیگه‌رانییه‌کانى ئه‌و شه‌ش حیزبه‌ش، سه‌رۆکى حکومه‌ت ریگه‌یاند"هیوادارم سه‌رچاوه‌ى نێگه‌رانییه‌کانیان بڕه‌وێنرێته‌وه‌و کۆمسیۆن ئه‌و کاره بکات، ئێمه وه‌کو پارتى له هه‌ولێر و دهۆک ئاماده‌ین جارێکى تر ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست جیابکرێته‌وه و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین و من داوایان لێده‌که‌م له‌گه‌ڵمان بێن بۆ به‌غدا و به‌یه‌که‌وه و به‌یه‌ک تیم نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵکى کوردستان بکه‌ین"
له باره‌ى سه‌ردانى برێت مه‌کگۆرک بۆ کوردستان و هه‌وڵه‌کانى بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت وتى "مه‌کگۆرک سه‌ردانى کردووم و ئه‌مڕۆش سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ مسعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستاندا کۆده‌بێته‌وه و سه‌ردانى لایه‌نه‌کانى تریش ده‌کات، ئه‌مریکا ڤیتۆیان له‌سه‌ر که‌س نه‌بووه‌و ده‌یانه‌وێت عێراقییه‌کان خۆیان بڕیاڕبده‌ن و حکومه‌تێکى بنکه فراوان که هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراقى تێدابێت، پێکبهێنرێت"
سه‌باره به ده‌نگۆى نه‌مانى مووچه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه، نێچیرڤانى بارزانى وتى " به دڵنیاییه‌وه مووچه وه‌کو خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ کێشه‌یه‌کى تێدا نییه ، پێویست ناکات خه‌ڵکى ئه‌وه‌نه قه‌له‌ق بن، ئه‌که‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت خوم ده‌یڵێم"