هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن له ئه‌ندامه کورده‌که‌ى کۆمسیۆن ده‌کرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لایه‌نێکى سیاسى یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن له سه‌عید کاکه‌یى ئه‌ندامى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و خێزانه‌که‌ى ده‌کرێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق تێیدا هاتوه "سه‌عید کاکه‌یى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى له‌سه‌ره‌و مه‌ترسى له‌سه‌ر خۆیى و ژیانى خێزانه‌که‌شى هه‌یه‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نێکى سیاسیه‌وه لێیکراوه که له‌هه‌ڵبژاردندا شکستیهێناوه"
راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆییى هه‌ڵبژاردنه‌کان، ناوى ئه‌و لایه‌نه‌ى نه‌هێناوه که هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌ندامه کورده‌که‌ى کۆمسیۆن کردووه ته‌نها ئه‌وه هاتووه " سه‌لامه‌تى گیانى سه‌عید کاکه‌یى و خێزانه‌که‌ى له ئه‌ستۆى ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌یه که هه‌ڕه‌شه‌ى لێ کردووه"
سەعید کاکەیی، ئه‌ندامى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى دا، ئه‌و هه‌واڵه‌ى به‌درۆخسته‌وه‌و رایگەیاند: هیچ لایەنیک هەڕەشەی لێنەکردوم و ئەو بەیاننامەیەی کۆمسیۆنیش کە گوایە لایەنێکی سیاسی هەڕەشەی لێکردوم سەرلەبەری پڕوپاگەندەیە و درۆیە و دورە لە راستییەوە."