داواى شه‌ش لایه‌نه ناڕازییه‌که قبوڵ نه‌کراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌ندامێکى ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان رایده‌گه‌یه‌نێت، داواى شه‌ش لایه‌نى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له کوردستان بۆ دووباره جیاکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به ده‌ست رتکراوه‌ته‌وه.
سه‌عید کاکه‌یی، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى دا رایگه‌یاند" تائێستا داواکاری هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکاندا کە لەلایەن شەش لایەنی سیاسی هەرێمەوە پێشکەشکراوە، قبوڵ نەکراوە".
وتیشى "نوێنەرانی کیانەکان لەبەغداش سکاڵایان پێکەش کردوە ئەوەش رەتکراوەتەوە، ئەوەش دژی مادەی هەشتی یاسای ژمارە (11)ی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانە.
سه‌عید کاکەیی داوای کرد؛ بۆ رەواندنەوەی گومانەکان و وەک وەڵامدانەوەی سکاڵای ئەو لایەنە سیاسییانە، پێویستە هەژمارێکی سنورداری دەستی بۆ دەنگەکان بکرێتەوە.
جەختیشیکرده‌وە"پێویستە ژمارەیەک لە سندوقەکانی دەنگدان و بەڕێژەی (25%)ی ئەو ناوچانەی گومانیان لەسەرە، ئەژماری دەستی بۆ دەنگەکان بکرێتەوە، چونکە سکاڵای فەرمی هەیە لەسەر ئەنجامە بەراییەکان.