کۆریاى باکور هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى . هه‌رێم جه‌عفه‌ر
کۆریاى باکوور هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا سوور بێت له‌سه‌ر به زۆر داماڵینى چه‌کى ئه‌تۆمى کۆریاى باکوور.
تۆڕى هه‌واڵى( بى بى سى) له هه‌واڵێکی دا ئاماژه به نوسراوێکى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کۆریاى باکوور کردووه که تیایدا نیگه‌رانى و توڕه‌یى ئه‌و وڵاته‌ى به‌رامبه‌ر لێدوانێکى ئه‌مریکا بۆ به زۆر داماڵینى چه‌که ئه‌تۆمییه‌کانی کۆریانى باکوور ده‌ربڕیوه.
پێشتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، جۆ بۆڵت، ڕایگه‌یاندبوو که ده‌بێت کۆریاى باکوور هاوشێوه‌ى لیبیا چه‌که‌که‌ی دابماڵێت، به‌ڵام سه‌رۆکى لیبیا، قه‌زافی، له‌و پڕۆسه‌یه‌دا کوژرا، ئه‌مه‌ش باکوورى توڕه کردوه و ڕه‌تى ده‌کاته‌وه به شه‌ڕ ئه‌وه قبووڵ بکات.
کۆشکى سپى له‌لاى خۆیه‌وه وه‌ڵامى ئه‌و نوسراوه‌ى دایه‌وه و ڕایگه‌یاند "که ئه‌وان هێشتا گه‌شبینن به‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆک وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت"