یەکێتی مەرجی هەیە بۆ بەدەست هەژمارکردنی دەنگەکانی کەرکوک

6 ساڵ لەمەوپێش



بنار هیدایەت

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەدەست هەژمارکردنی دەنگەکانی کەرکوک رەتدەکاتەوە ئاماژە بەوەدەکات شەقام دەجوڵێنن لە ئەگەری بەدەست هەژمارکردنی دەنگەکان. لەبەرامبەر ئەوەدا داوای هەیە هەڵبژاردن لە تەواوی عێراق ئەنجام بدرێتەوە.

دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد دەنگەکانی کەرکووک بەدەست هەژمار بکرێنەوە، ئەمەش کاردانەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەعدی ئەحەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە‌ رایگەیاند «یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەرەتا ئەوەی باسکردووە لە هەر شوێنێک نیگەرانی هەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی دووبارەیە، بەڵام بە تەنها لە شاری کەرکووک ئەوە زوڵمە بەرامبەر بە یەکێتی دەکرێت».

وتیشی «یان دەبێت لە هەموو عێراق هەڵبژاردن و دەنگدان بکرێتەوە یا یەکێتی رێگە نادات ئەم کەڵەگاییەی بەسەردا تێپەڕێنرێت، هەر کاتێک شتێکی لەو جۆرە کرا رای گشتی و نێودەوڵەتی دەخەینە سەرخەت».

حەیدەر عەبادی دوێنێ رایگەیاند بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانى کەرکوک داوادەکەم دەنگەکانى کەرکوک بە دەست هەژماربکرێنەوە. عەبادی داواشی لە کۆمسیۆن کرد، «بە شێوەیەکى دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ سکاڵای لایەنەکان بکات لەسەر هەڵبژاردنەکان».

ئەمەش لەدواى ئەوە هات، لەدواى هەڵبژاردنەکە تورکمان و عەرەبەکانى کەرکوک ڕایانگەیاند، ساختەکاری و دەستکاری ئەنجامەکانى هەڵبژاردن کراوە و دوایانکرد بەشێوەى دەستى هەژماربکرێتەوە.

هاوکاتیش لە هەرێم  شەش لایەنی سیاسی و نەوەى نوێش لەسەر ئەو پرسە ڕاگەیەندراویان بڵاوکردەوە و سەرجەمیان دەڵێن ساختەکاری لە ئەنجامەکاندا کراوە.

لەبەرامبەر گومانەکانی لایەنەکان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پارتی ئامادەیی دەربڕیوە دەنگەکان لەسەرانسەری هەرێم بە دەست هەژمار بکرێن، بەڵام یەکێتی دژی ئەوەیە.

وتەبێژی فەرمی یەکێتی لەو بارەیەوە دەڵێت «ئەم هەموو ئیستغلالەی برادەرانی پارتی بۆ..! ئێمە جەختدەکەینەوە یا لەهەموو عێراق یا بەتەنها لەکەرکووک جێی قبوڵ و بێدەنگ بوون نیە».

لە لایەکی ترەوە یهکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک ههڕهشهی جوڵاندنی شهقامی کوردی دهکات له کەرکوک، لەبەرامبەر فشارخستنە سەر کورد لە شارەکە لەلایەن هێزەکانی سەپاندنی یاسای حەیدەر عەبادی، بەهۆی ئاشکرابوونی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن.

له بانگهوازهکهدا که ئهمڕۆ سێشهممه 15ی ئایار بڵاوکراوهتهوه تیایدا هاتووه «ئێمه له یهکێتی زۆر دانمان بهخۆماندا گرت و زیاتریش دانبهخۆماندا دهگرین، بهڵام ههموو شتێک سنوری خۆی ههیه«.

ئهو ههڵوێسته یهکێتی دوابهدوای ئهو بارگرژییه دێت کە چهند رۆژێکه بههۆی ئاشکرابوونی ئهنجامه بهراییهکانی ههڵبژاردنهوه دروستبووه.

له بانگهوازهکهی یەکتی دا هاتووه «ئهو دهسهڵاته (سهپاندنی یاسا) ئاگاداردهکهینهوه که بهشێک له میلیشیا چهکدارهکان و حزبه توندڕهوه نا کوردییهکان دهستیانکردوه به ههڕهشه و پهلاماردانی فهرمانبهرانی کورد له کۆمسیۆنی ههڵبژاردن له کهرکوک».

بانگەوازەکە میلیشیاکان تۆمەتبار دەکات کە پهلاماری هاوڵاتیانی کورد دهدهن لهبهشێک له فهرمانگهکانی کهرکوک.

یەکیتی جهختدهکاتەوە لەوەی که ئهگهر دهسهڵاتدارانی ئهمنی رێکاری پێویست نهگرنهبهر بهرامبهر ئهو توندوتیژییانهی لهژێر سێبهر سهپاندنی یاسادا دهکرێت، «ئهوه شهقامی کوردی دهجوڵێنین له پێناو پاراستنی هاوڵاتیان».

هێزهکانی سهپاندنی یاسا به بڕیاری حهیدهر عهبادی، سهرۆک وهزیرانی عێراق له 16ی ئۆکتۆبهری رابردوهوه دۆسیهی ئهمنی پارێزگاکهی گرتۆتهدهست.

له بانگهوازه‌‌کهی یهکێتی-دا هاتووه «هیچ بهرپرسیارێتی و سزایهک ههڵناگرین که له جوڵاندنی شهقامی کوردیدا دهکهوێتهوه، بهههموو شێوهیهک ئهو گێرهشێوێنییه رهتدهکهنهوه که بهشێک له عهرهب و تورکمان و میلیشا چهکداره مۆڵهت پێنهدراوهکان ئهنجامی دهدهن. ئێمه لهگهڵ خۆشهویستی و ئاشتیداین له کهرکوک».

چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕهزایی عهرهب و تورکمانهکانی کهرکوک بهردهوامی ههیهو یهکێتی به یاریکردن به ئهنجامی ههڵبژاردنهکان تۆمهتباردهکهن، لەکاتێکدا ئهو حزبه ساختەکاری رهتدهکاتهوه و ئاماژه به بهشداری فراوانی پێکهاتهی کورد دهکات له ههڵبژاردنهکانی 12ی ئایاری رابردوودا.

بهپێی ئهنجامه بهراییهکان که هێشتا کۆمسیۆن راینهگهیاندوه یهکێتی بهتهنیا نیوهی کورسییهکانی پارێزگای کهرکوکی بهدهستهێناوه، ئەمە جگە لە دەنگی لایەنە کوردیەکانی تر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار