حكومەتی هەرێم دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاتژمێر کەمکردەوە

2018-05-17 08:49:40



حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی رەمەزانەوە ماوەی دەوامی فەرمانگەکانی یەک کاژێر کەمکردەوە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێته‌وه‌، واته‌ لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکو كاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

لە پەیامێکدا وتەبێژی حكومەت دەشڵێت، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەن، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار