نرخى نه‌وت ئاستێکى پێوانه‌یى تۆمار کرد
6 ساڵ لەمەوپێش
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌کانى جیهان گه‌شته ٨٠ دۆلار که ماوه‌ى چوار ساڵه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و نرخه و ئاستێکى پێوانه‌ى تۆمار ده‌کات.
ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له هه‌وڵێکى دا ئاشکراى کردووه "به‌هۆى درێژ نه‌کردنه‌وه‌ى ڕێکه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران و ئه‌گه‌رى زیاد کردنى سزاکانى سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، نرخى نه‌وت گه‌یشته 80 دۆلار و له ساڵى ٢٠١٤ه‌وه به‌و جۆره‌ى ئێستا ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه"
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى به‌وه کردووه "یه‌کێکى دیکه له هۆکاره‌کانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت، بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نه‌وت دێت له لایه‌ن وڵاتى ڤه‌نزیۆلاوه"
ئێران سێهه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى ڕێکخراوى ئۆپیکه و ئه‌گه‌رى هه‌یه که ئه‌مریکا ئابڵووقه بخاته سه‌ر نه‌وته‌که‌ى، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات نرخى نه‌وت به‌ره‌و هه‌ڵکشان بڕوات