نیگه‌رانى حیزبه ناڕازییه‌کان کاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێده‌که‌وێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق، سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیه‌کانى حیزبه ناڕازییه‌کانى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى 12ى ئایار، دوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وه‌ى خێرا بکرێت و 81 په‌رله‌مانتارى عێراقيش داواى دانیشتنێکى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن.
یان کۆبیچ ،نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه داواى له کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد ، به‌زوویى ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه له سکاڵاکان بکات له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى (12)ى ئایار.
نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ عێراق ده‌ڵێت"پێویسته کۆمیسیۆن به‌زویى بکه‌وێته کار بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌هه‌موو سکاڵاکان به گوێره‌ى پێویست، ده‌ستکردن به هه‌ژمارکردنى هه‌نده‌کییانه (جوزئی) ى به‌ده‌ستى له بنکه ده‌ستنیشانکراوه‌کاندا به‌تایبه‌تیش له‌که‌رکوک"
هاوکات هه‌ر سه‌باره‌ت به ساخته‌کاریى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، 81 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌که‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌یان 81 ئه‌ندامه و واژۆیان کۆکردووه‌ته‌وه‌و داوا له سه‌لیم جبورى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌که‌ن، دانشتنێکى به‌په‌له له‌باره‌ى ساخته‌کارییه‌کان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بکه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، که ئه‌و یاداشته‌یان ئیمزا کردووه، جگه له نوێنه‌رانى کورد، په‌رله‌مانتارى لیسته‌کانى دیکه‌شى تێدایه‌و ئه‌وانیش پێیان وایه ساخته‌کاریى ئه‌نجامدراوه
له‌وباره‌یه‌وه ئارام شێخ مه‌حه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر (50) په‌رله‌مانتار ئیمزا کۆبکه‌نه‌وه ده‌توانرێت دانیشتنى نائاسایى و به‌په‌له بکرێت و په‌رله‌مانیش تاوه‌کو (1/7) ده‌توانێت کاره‌کانى خۆى ئه‌نجام بدات"
له یاداشتى ئه‌و (81) په‌رله‌مانتاره که ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانیان کردوه، ئه‌وه هاتوه " بۆ ئه‌وه‌ى وڵات نه‌که‌وێته دۆخێکى ناهه‌موار و به‌هۆى ئه‌و ده‌ره‌نجامه کاره‌ساتباره‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا رویداوه له ساخته‌کارى و به‌لاڕێدابردنى راستییه‌کان و به‌شدارینه‌کردنى گه‌لى عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌کان، ره‌زامه‌ندى بفه‌رمون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونى دانیشتنێکى به‌په‌له له‌وباره‌یه‌وه و هه‌روه‌ها تاوتوێکردن و بڕیاردانى یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ رزگارکردنى عێراق".