هەڤاڵ ئەبوبەکر نامەیەکی توند ئاڕاستەی کۆمسیۆن دەکات
هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی رایگەیاند گوێنه‌دان به تانه‌و سكاڵاكان لە لایەن کۆمسیۆنەوە، له بری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، پانتایی گومانه‌كانی زیاتركردوەو ئەوەش دۆخێكی مه‌ترسیداریی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌كایه‌وه. هەروەها داوای لێکۆلێنەوە لە ئۆفیسی سلێامنی کۆمسیۆن دەکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا‌و ڕوون و یاساییانه له ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و له ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌ربگیرێن، به پێچه‌وانه‌وه مانایه‌ك بۆ ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ سیستمی دیموكراسیی و بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه".
ئەم وتانەی هەڤاڵ ئەبوبەکر دوای ئەوە دێت ک ماوەی پێنج رۆژە شەش حزبی ناڕازیی لە ئەنجامەکان دەڵێن بەهۆی ساختەکاریەوە دەنگەکانیان دزراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت "بۆیه پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؛ به‌خێرایی كۆتایی به گه‌مه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، یان به‌ده‌ست ئه‌ژماریانبكاته‌وه، یان كۆپیی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته قه‌واره به‌شداربووه‌كان".
لە کۆتایی نامەکەشیدا دەڵێت "هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه بكه‌وێته‌وه، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره".
دەقی نامەکە
نامه‌یه‌كی خێرا بۆ؛ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
به‌ناوی خودای مه‌زنی میهره‌بان
- هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق..
- نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا..
- ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان..
- سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌و كونسڵخانه‌كانی وڵاتان له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا..
ئێمه له پارێزگای سلێمانی، بێلایه‌نانه‌و یاساییانه‌و ئیدارییانه‌و به‌رپرسانه‌و ده‌وڵه‌تییانه، چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن و لێدوانه ڕه‌سمییه‌كانتان بووین ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو گومان و كه‌مته‌رخه‌میی و ساخته‌كارییانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 12/5/2018كرابوون، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه سوربوونی خۆتان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان و گوێنه‌دان به نووسراوه ڕه‌سمیی و تانه‌و سكاڵاكان دووپاتكرده‌وه، له بری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، پانتایی گومانه‌كانتان زیاتركرد.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕونیی و ڕاشكاویی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئه‌ستۆی ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا ئه‌ركی پاراستنی هاوڵاتیان و ئاسایش و ئارامیی و ژیان و شكۆ‌و ماف و ده‌نگ و زه‌مینه‌ی به‌شداریكردنیان له ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌میی و خه‌مساردیی و بێباكیی هه‌ندێك له كه‌سانی ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌هه‌ندێك شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداریی نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌كایه‌وه.
بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه؛ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا‌و ڕوون و یاساییانه له ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و له ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌ربگیرێن، به پێچه‌وانه‌وه مانایه‌ك بۆ ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ سیستمی دیموكراسیی و بۆ سه‌روه‌ریی یاسا نامێنێته‌وه‌و ئه‌م ناوچه‌یه ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانگه‌لێكی سه‌خت و دژوار‌و ئاڵۆزتر ده‌بێته‌وه، متمانه‌ی خه‌ڵك به دامه‌زراوه ده‌ستوریی و ده‌وڵه‌تییه‌كان نامێنێت، زه‌مینه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌هێنێته‌كایه‌وه.
گۆڕینی ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و قه‌باره‌ی قه‌واره‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی كاندیداكان، گۆڕینی شادیی هاوڵاتیان به‌شین، سه‌ركه‌وتن به كه‌وتن، ئاشتیی به شه‌ڕ، ڕاستیی به ساخته، تاوانگه‌لێكی گه‌وره‌ن، ڕێ بۆ دوباره‌بونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی په‌لاماردانه ناڕه‌واكان بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه ناڕازییه‌كانی تر، خۆشده‌كه‌ن.
بۆیه پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق؛ به‌خێرایی كۆتایی به گه‌مه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، یان به‌ده‌ست ئه‌ژماریانبكاته‌وه، یان كۆپیی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته قه‌واره به‌شداربووه‌كان.
هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه بكه‌وێته‌وه، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
17/5/2018