ئامێرێکی نوێ، خوێندنەوە ئاسان دەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هەرێم جەعفەر

یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی سەرکەوتنی مرۆڤ، خوێندنەوەی بەردەوامە، بەوەی مێشکی مرۆڤ کارا تر و بەهێز تر دەکات.

بەڵام بەهۆی پێشکەوتن و داهێنانە بەردەوامەکان هەندێک کەس دوورکەوتونەتەوە لە خوێندنەوە.

ئێستا لە ئەمریکا ئامێرێکی نوێ بەرهەم هێندراوە، شەش هەزار کورتە چیرۆک لە خۆ دەگرێت و بە یەک کلیک کورتە چیرۆکێکت بۆ چاپ دەکات.

چیرۆکەکان بە کات دیاریکراون، کەسی خوێنەر دەتوانێت چیرۆکی یەک بۆ پێنج خولەکی هەڵبژێرێت و لە شوێنە بەردەستە گشتیەکان ئێستا ئەو ئامێرە بە ناوی dispenser edition short.

تاکو ئێستا ١٥٠ ئامێر لە شەمەندەفەرو فڕۆکەخانەو زانکۆو شوێنە گشتیەکان جێگیرکراون لە ویلایەتەکانی فیلادلفیا و ئۆهایۆ و ویچیتا و کۆڵۆمبیا.

ماڵپەڕی ئینتیرێستینگ ئینجینێرینگ ئاشکرایکردوە، نرخی هەر ئامێرێک نۆ هەزار و 200 دۆلارە و مانگانەش بڕی ١٩٠ دۆلاری وەک خزمەتگوزاری پێویستە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار