گومان ده‌خرێته‌ سه‌ر سی ڤی به‌ڕێوه‌به‌رە نوێیه‌کانى په‌روه‌رده‌

6 ساڵ لەمەوپێش



ههریهکه له پارتى و یهکێتى و گۆڕان تۆمهتباردهکرێن به برابهشکردنى پۆستهکان

هیوا غەفور

شێوازى دانانى بهڕێوهبهرى قهزاکانى پارێزگاى سلێمانى و ههولێر رووبهڕووى رهخنه دهبێتهوهو تۆمهت ئاڕاستهى ههریهکه له گۆڕان و پارتى و یهکێتى دهکرێت که کاریان به سیڤى نهکردوه، بهڵکو لهنێو خۆیاندا پۆستهکانیان دابهشکردوه.

مانگى رابردوو ژمارهیهک بهرێوهبهری سنووری پهروهردهکانى سلێمانى و ههولێر گۆڕدران و کهسانی تر له جێگهیان دانرا، ئهمهش بهپێی رێنماییهکانى پهروهرده که دهبێت بهرێوهبهرهکان تهنها چوارساڵ له پۆستهکانیان بن.

دواى پڕکردنهوهى ئهو پۆستانه، جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانى کوردستان رهخنه له ههریهکه له یهکێتى و گۆڕان و پارتی دهگرێت که بهبێ سی ڤی پۆستهکانیان لهنێوان خۆیاندا دابهشکردوه. بهڵام بهرێوبهری گشتى پهروهردهى سلێمانى دهڵێت دهرگایان واڵایه ههرکهس بیهوێت رهخنه بگرێت، یان سکاڵا تۆمار بکات.

عهتا ئهحمهد، جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانى کوردستان به ‌ وت «رهخنهم له شێوازى دانانى بهڕێوهبهرى پهروهردهکان ههیه، وهزیرى پهروهرده به تاوانبارى یهکهم دهزانم، چونکه خۆى بهڵێنى دا دانانى بهڕێوهبهرى پهروهردهکان، به سیڤى بێت و بێلایهنانه بێت و ههموو کهس شمولى بکات، ئهو کهسه ئیتر سهر به ههر لایهن و گرووپێک بێت یان سهربهخۆ بێت، «

 وتیشى «بهڵام ئهوهى ئێمه بۆمان دهرکهوتووه، له دهڤهرى ههولێر تهنها سیڤى  کهسانى سهر به پارتى وهرگیراوهو له سلێمانیش تهنها سیڤى کهسانى یهکێتى و گۆڕان وهرگیراون و واته ئهو بهڕێوهبهرانهى دانراون، لهناو سیڤى ئهو سێ لایهنه ههڵبژێردراون».

به پێى وتهکانى عهتا ئهحمهد، که جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانه لهسهر پشکى یهکگرتوو، داوایان لێکراوه ئهو پۆستانه بهشێوهیهکى حیزبى دابهشبکرێت لهنێوان حزبهکاندا، بهڵام ئهوان رهتیانکردووهتهوه که بهوداوایه رازى بن.

لهوبارهیهوه وتى « ئهوان به ئێمهیان وت وهکو مامۆستایانى یهکگرتوو وهرن بهشى خۆتان له بهڕێوهبهرى  پهوهرده وهربگرن، بهڵام ئێمه ئهوهمان رهتکردهوهو  ئامادهنهبووین، له رێگهى حزبهوه هیچ پۆستێک وهربگرین، ههرچهنده ئێمه لهسهرتاسهرى کوردستاندا له سهدا 12ى دهنگى مامۆستایانمان ههیه، بهڵام 1% یهکى پۆستى پهروهردهییشمان نیه«

جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایان ئاماژه بۆ ئهوهش دهکات، ئهو لیژنانهى نمرهى ههڵسهنگاندنى بۆ بهڕێوهبهره نوێیهکان داناوه کهس نازانێت کێن، نوێنهرى یهکێتى مامۆستایانى تێدا نهبووه که دهبوو نوێنهرى یهکێتى مامۆستایان لهولیژنهیهدا ههبوایه، ئهمهش خاڵێکی لاوازە.

وتیشى «له پهروهردهى شارباژێڕ کهسێک ههبووه سیڤییهکهى بهرزترین خاڵ بووه، کهچى دانهنراوه، کهسێکى تریان هێناوه که سیڤى بۆ ئهو پهروهردهیه ههر پڕنهکردووهتهوه، کردوویانه به بهڕێوهبهرى پهروهردهى شارباژێڕ».

بهڕێوهبهرى  گشتى پهروهردهى سلێمانى، ئهو تۆمهتانهى جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانى کوردستان رهتدهکاتهو رایدهگهیهنێت ئهو پۆستانهى دانراوه سهرجهمیان به سیڤى بووهو کێ سیڤى بههێزبووبێت دانراوه.

دڵشاد عومهر، بهڕێوهبهرى گشتى پهروهردهى سلێمانى له لێدوانێکدا به ‌ راگهیاند »دانانى ئهو بهڕێوهبهرانه  ههمووى به سیڤى بووه، کێ سیڤى بههێزتربووبێت ئهوه دانراوه، ئهوهى سیڤى پێشکهش کردێت، ئێمه رهوانهى وهزارهتى پهروهردهمان کردووه«

لهبارهى به حیزبى بوونى پۆستهکان و دهنگۆى ئهوهى کهسانى حزبى دانراون، بهڕێوهبهرى گشتى پهروهردهى سلێمانى وتى «ساڵێک و حهوت مانگه ئهم سیڤییانه پڕکراوهتهوه بهڵام یهکلایی نابوهوه، یهکێک له حزبهکان دهیویست ههر کهسانى خۆى دابنرێت، بهڵام من بهرگریم لهوهدهکرد که به پێى سیڤى بیێت، دواتر نوێنهرى حزبهکانم کۆکردهوه که شتێکى وا ههیه، ئهگهر ئێوه رازى بن، ههر لایهنهو پشکى خۆى پێبدرێت»

وتیشى « دهرگامان بۆ ههرکهسێک واڵایه که بیهوێت رهخنه بگرێت، دهتوانێت سکاڵا تۆمار بکات»

دڵشاد عومهر، رهتیکردهوه له پارێزگاى سلێمانى ههڵبژاردن تهنها لهناو سیڤییهکانى یهکێتى و گۆڕان کرابێت و وتى «ئێمه فۆڕممان به ههموو کهس داوه، سیڤییان پڕکردووهتهوه، بهڵام که خاڵى سیڤییهکانى ئهو دوو لایهنه بههێزتربێت، ئهمه ناکاته ئهوهى که گۆڕان و یهکێتى رێککهوتنى سیاسییان کردبێت، نابێت پرۆسهیهکى جوان به گومانێکى خراپ ناشرین بکهیت»

وتیشى «لهوانهیه کهسێکى تر سیڤى بههێزترى ههبووبێت لهوانهى که دانراون، بهڵام ئهو کهسه لهوانهیه سزایهکى ههبێت یان دیاردهیهکى نهشیاوى ههبووبێت، لهم حاڵهتانهدا، ئهگهر سیڤییهکهى بههێزیش بووبێت ئهوا دانانرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار