شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوویەوە و بڕیار درا کە شاندێكی باڵا ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
لە راگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "كۆبوونه‌وه بریاری دا شاندێكی باڵا ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایندهی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردون".
هەروەها دەڵێت "دەنگی کوردانی ئێزدی لە شنگال ئەنفالکرا و نەیانهێشت پارتی لە نەینەوا ببێتە لیستی یەکەم."
لەبەشێکی تری راگەیانراوەکەدا هاتوە "كۆمیسیۆن له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌زویره زۆرهبكات كه روویداوه".
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
جه‌ماوه‌ری خۆراگری كوردستان
ئه‌ندام و لایه‌نگران و كادیرانی دڵسۆزی پارتی..
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی، به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، كۆبۆوه و سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و قۆناغی دوای راگه‌یاندنی لیسته سه‌ركه‌وتوه‌كان به فه‌رمیی، گفتوگۆی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئه‌نجامدا و، هه‌ر وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد جارێكی دیكه‌ش پارتیمان متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا به به‌ده‌ست هێنانی (25) كورسی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌نگ هێنانه متمانهیهكیشه به كاندیده‌كانمان كه دڵسۆزانه به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كانی كوردستانیان ده‌كه‌ن وه‌ك به‌شێك له فراكسیۆنه فره ره‌نگ و هه‌ره به تواناكان ده‌بن له په‌رله‌مانی نوێی عێراقدا.
سه‌ره‌رای پارچه پارچه بوونی ده‌نگی كوردستانیان له لیستی جیاجیادا، هه‌ر چه‌نده ئێمه باوه‌رمان وا بوو هه‌وڵیشمان بۆدا كه یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، به‌ڵام ئێستاش ئه‌و متمانه‌و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌مانخاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌ركی گرانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له چوار ساڵی داهاتوودا. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه زۆر و متمانه پێ به‌خشینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌واوی ئه‌و پێشبینیانه‌ی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن كه خواستیان دژایه‌تیكردنی پارتی و شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو، ته‌واو پێچه‌وانه كرده‌وه و له گۆڕ نا.
ئێمه باوه‌رمان وایه خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی پارتی بوون، چونكه پێیان وایه ئه‌و حزبه ده‌توانێ به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بكات و به باشترین شێوه دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهینانی حكومه‌تی ئایندهی عێراقدا بكات له‌سه‌ر پرنسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن، مێژووش به‌ڵگه‌و شاهێدی ئه‌وه‌یه كه پارتی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له قۆناغه جیاجیاكاندا له پێشخستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌رده‌وام بووه له به‌دی هێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان و ئێستاش دڵنیایی ده‌ده‌ین كه له ئاست ئه‌و متمانه‌یه ده‌بین كه خه‌ڵكی كوردستان پێی به‌خشیوین.
شایانی باسه جگه له لایه‌ن و لیسته كوردستانییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر له لیسته‌كانی حزب و لایه‌نه عێراقیه‌كان له هه‌رێمدا به‌شدار بوون به‌ڵام دیاره كه نه‌یانتوانی هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان باوه‌ریان به به‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به مافی چاره‌ی خۆنوسینی كوردستانیشه‌وه هه‌یه. باوه‌رمان وایه به‌یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانیه‌كان وێرای هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی كه باوه‌ریان به ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه ده‌توانین به باشترین شێوه مافه ده‌ستوریه‌كانمان بپارێزین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان، كه هیوادارین بتوانین مینبه‌رێكی هاوبه‌ش له‌و رووه‌وه پێك بهێنین.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ل حزب و لایه‌نه‌كانی عێراقیش ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كان، به پێكه‌وه كاركردن و به هاوبه‌شی به دڵنیایه‌وه ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌كان به‌ده‌ست بهێنین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه بریاری دا شاندێكی باڵا ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئایندهی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرنسیپانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه كردون.
كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی كرد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه و له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ و بابه‌تی نه‌رێنی راوه‌ستا، به تایبه‌تی گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له هه‌ولێر و دهۆك له لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا و، هه‌ندێ له كۆمیسارانیش بێ لایه‌ن نه‌بوون له كاركردنیاندا به‌ڵكو ته‌واو وه‌كو نوێنه‌ری لایه‌نی سیاسیان ره‌فتاریان ده‌كرد و دژایه‌تی پارتیمانیان ده‌كرد و هه‌وڵیان ده‌دا ده‌نگی پارتی كه‌م بكه‌نه‌وه له كاتێكدا كه پارتیمان نوێنه‌ری نه‌بوو له كۆمسیۆنی باڵادا، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ژمارنه‌كردنی به ئه‌نقه‌ستی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سندوقه‌كانی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی شنگال له سنوری پارێزگای دهۆك، كه به‌شی هه‌ره زۆریان خوشك و برایانی كوردی ئێزدی بوون كه له ئه‌نفالی داعش رزگار ببون و كاندیده‌كانیان بێ به‌ش كردن له ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان، كه ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ئه‌نفالی ده‌نگی ئێزدیه‌كان. ئه‌مانه و هه‌وڵه‌كانی دیكه‌ش به چری له‌و پێناوه ده‌دران كه پارتی له ئاستی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌بێته لیستی ژماره یه‌كه‌م هه‌رچه‌نده له راستیدا لیستی یه‌كه‌مه و، باشیش ده‌زانن كه پارتی به‌رگری كاری سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌كانی كوردانی ئێزدی به تایبه‌تی و گه‌لی كوردستانه به گشتی.
بۆ ره‌وینه‌وه‌ی زۆری گومانه‌كان و لادانی هه‌ندێك له كۆمسیاران له كاری پیشه‌یی خۆیان، به‌پێویستی ده‌زانین كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق پێداچوونهیهكی جدی ئه‌نجام بدات و رێگا له فه‌وتانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگه‌كان بگرێت و پابه‌ندی سوێند خواردنه‌كه‌یان بن، هه‌رچه‌نده ده‌ریشكه‌وت كه كۆمسیۆن له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و نه‌ی توانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌زویره زۆرهبكات كه رویداوه، ته‌نانه‌ت شپرزه‌یی به‌شێوازی راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆتایشهوه دیاربوو.
له كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستان و عێراق و ته‌واوی كاندیده‌كانی
ده‌رچوو و ده‌رنه‌چوو ده‌كه‌ین له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20/5/2018