پشتیوانى بۆ ژنێکى ره‌چه‌شکێن زیاتر ده‌بێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ژنێکی هەولێر لە پزیشکێکی تایبەتی شێرپەنجەوە رۆڵی بۆ داکۆکیکارێک لە مافەکانی خەڵکی دەگۆڕێت، دوای ئەوەی توانی بێدەنگی شەقامێکی وەستاو بشکێنێت.

 

نهجات ئهحمهد، ههولێر

 

ئێوارهیهک ههزاران کهس له ڕێگهى هاشتاگێکهوه ئاگادارکرانهوه که ئهو ژنه پزیشکهى دوو مانگ لهمهوبهر لەسەر شەقام بوو بۆ داواکاردنی مافەکانی، دهبرێته بهردهم دادگا، ئهمهش هاوسۆزییهکى زۆرى بهدواى خۆیدا هێنا. ههرزوو هاشتاگەکه دهستاودهستى کردو ئهو شهوه پاڵپشتییەکان  بۆ ئهو ژنه پهرهیان سهند.

د.شایان کاکه ساڵح عهسکهرى، پزیشکێکی پسپۆڕى گرێ و شێرپهنجهى مهمک و کۆئهندامى زاوزێى مێینهیە، ئەو یهکێکه له پزیشکه دیارهکانى شارى ههولێر، مانگى ئازارى رابردوو کاتێک لهگهڵ خۆپیشاندهراندا چووه سهر شهقام، ئیتر جگە لە نەخۆشەکان، ههموو کهسێک ئهم ژنهیان ناسی، ئێستا د.شایان زیاتر لهوهى وهکو پزیشکێکی تایبەت بناسرێت، ئهو وهکو ژنێکى گشتی و ڕچهشکێن ناوى ههیه.

مانگی ئازاری رابردوو، کاتێک د.شایان له خۆپیشاندانى نارهزایهتى فهرمانبهران له ههولێر بهشداری کرد، هاوکات به مۆبایلهکهى دهستیشی دیمهنى ئهو شهقامانهى دەگرت که ساڵانیک دهوترا خۆپیشاندان تێیاندا ئهستهمه. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەم پزیشکە وەکو داکۆکیکارێک لە مافی مووچەخۆران بناسرێت کە ماوەی چوار ساڵە مووچەکانیان بەشێوەیەکی پچڕپچڕ دەدرێت و بەشێکیشی پاشەکەوت دەکرێت.

کاتیک د.شایان وێنەی شەقامەکەی دەگرت، دوو کارمهندى هێزه ئهمنییهکان که خۆیان وهکو مهدهنى نیشان دهدا، داواى کوژاندنهوەی مۆبایلهکهیان لێدەکرد، بهڵام ئهو سوربووە  لهسهر وێنهگرتن و لەو کاتەدا داواش له چهند پۆلیسێکى تر دهکات که لهسهر شهقامهکه وهستابوون بچنه ڕیزى خۆپیشاندهرهکانهوه، ئهمهش کاردانهوهى ئهو دوو کهسەى لیکەوتەوە کە خۆیان وەکو مەدەنی پیشاندا، کەچی پهلامارى مۆبایلهکهى دهستیان داو خستیانە سەر زەوی، بەڵام دواتر ئەو روداوە چیرۆکە گەورەکەی پشت راوداوەکەی ئاشکراکرد، ئەویش ئەوەبوو کە ئەو شەقامە بەهیزی جۆراوجۆری فەرمی و نافەرمی تەنراوە.

بڵاوبوونهوهى ئهو گرته ڤیدیۆییه ناڕهزایهتییهکانى فراوانتر کرد، خهڵکانیکى زۆر لە شوێنە جیاجیاکان سهرکۆنهى ئهو دوو کارمهندهى هێزه ئهمنییهکانیان کردو دهستخۆشیان لهو ژنهو ژنانى ترى بهشدار له خۆپیشاندانهکاندا کرد.

بهڵام دواى دوو مانگ ئهو دوو کارمهنده سکاڵایان لهسهر ئهو ژنه پزیشکه تۆمار کردووه به تۆمهتى «ناوزڕاندن» و ههریهکهیان داواى ١٠٠ ملیۆن دینارى لێدهکهن. لهبهرامبهردا زیاتر له ٥٠ پارێزهر ئامادهییان دهربڕیوه خۆبهخشانه له دادگا بهرگرى لهو ژنه پزیشکه بکهن.

رۆژى 17ى ئهم مانگه دادگا له رێگهى ئاگادارکردنهوهیهک به دکتۆره شایان دهڵێت که پێویسته 21ى مانگ لهبهردەم دادگا ئاماده بێت بههۆى بوونى 2 سکاڵاى جیاواز له لایهن ههر یهک له (سهنگهر عهباس عهبدوڵا) که له ڤیدیۆییهکه وهک بێ ئیشێک خۆى دهناسێنیت، ئهوهى دیکهش لهلایهن( ناسح محموود) که له گرتهى ڤیدیۆیهکهى ٢٥ى ئازاردا دهردهکهوێت، پهلامارى مۆبایلهکهى دهدات.

 دکتۆر شایان کاکه ساڵح عهسکهرى به‌هاوڵاتی  وت «من وهک ههر هاوڵاتییەکى دیکهى مافخوار هاتمه سهرشهقام تا داواى مافى زهوتکراوى خۆم بکهم، بهڵام دواتر ئهو دوو کهسه وهک له گرته ڤیدیۆیهکه دهردهکهوێت پهلامارى مۆبایلهکهمیان دا».

وتیشى « داوا له دادگا دهکهم که بێ لایهن بێت  و وهک خۆى مامهڵه لهگهڵ بابهتهکه بکات».

کهیسى دکتۆره شایان سۆزێکى زۆرى له نێوه جیاجیاکان بۆخۆى راکێشا و بهجۆرێک چهندین پارێزهر خهریکى دروستکردنى تیمێکى پارێزهرانى خۆبهخشن که ئامادهن لهگهڵى بچنه بهردهم دادگا.

پارێزهرى راوێژکار، ئاسۆ هاشم وهک پارێزهرێکى خۆبهخش چووەته دادگاییهکهى دکتۆر شایان، به ‌هاوڵاتی   وت «ئهو داوایه بهتاڵهو هیچ بنەمایهکى یاسایى نیه، لهبهر ئهوهى ئهوان لهسهر ئهوه سکاڵایان کردوه که دکتۆره وێنهى گرتووه، جا وێنهگرتنیش هیچ پێشلکارییهکهى تێدا نییه، ههموو کهس بۆى ههیه وێنهى خۆپیشاندان بگرێت و هیچ سهرپێچییهکى تێدا نیه، بۆیه ئێمه داواى پێچهوانه تۆماردهکهین. پێشتریش دکتۆر داواى تۆمارکردبوو، بهڵام رایگرتبوو، بۆیه ههوڵدهدەین داوایهکه نۆێ بکهینهوه و تۆمارى بکهینهوه«.

تائێستا نزیکهى 50 پارێزهرى خۆبهخش ئامادهیان دهربڕیوه ببنه تیمێکى پارێزهرى خۆبهخشى کهیسهکه.

د.شایان وتى «زۆر سوپاسى پارێزهره خۆبهخشهکان دهکهم که ئامادهیى خۆیان دهربڕیوه تا بهرگرى له کهیسهکهم بکهن وهکو خۆ بهخش».

کهیسهکهى دکتۆره شایان دهنگدانهوهیهکى زۆرى لهنێو تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان و ناوهندهکانى دیکهى دروستکردووە.

هونهرمهند شههرام نامیق که دانیشتوى شارى ههولێره، پێشنیارى ئهوهى بۆ دکتۆره شایان کردوه که ئهگهر دادگا بڕیارهکهى لهبهرژهوهندى ئهودا دهرنهکرد ئامادهن ئهوان پارەی داوا کراوهکه کۆبکهنهوه.

 شههرام وتی «داوادهکهم له د.شایان بێ منهت بێت، ئێمه ههوڵ دهدهین 20 ههزار کهس کۆبکهینهوه ههر کهسهو 10 ههزار دینارى لێوهربگرین که دهکاته 200 ملیۆن دینار بیدهن بهس ئهتوو سهربهرز به«.

 ههروهها وتی «بەڵام لهگهڵ ئهمهشدا ئێمه دڵنیاین دکتۆره شایان لهو کهیسه سهرکهوتوو دهبێت، چونکه ئهو بۆ داواکردنى نان و قووتى ئهو خهڵکه هاتووەته سهرشهقام».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار