دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی دووشەممە دواخرایەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
جارێكی تر دانیشتی پەرلەمانی عێراق بۆ قسەكردن سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ساختەكارییەكان بۆ رۆژی دووشەممە دواخرایەوە.
زانا رۆستایی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك راگەیاند" دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی بۆ دووسبەی دووشەممە، دواخرا"
ئەوەشی وتووە" سەبارەت بە ساختەكارییەكانیش ، سەرۆكی پەرلەمان بە ئیمزای ١٥٠ پەرلەمانتار، نووسراوێك ئاراستەی داواكاری گشتی و حكومەت و لایەنەكان دەكات "
پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی وتیشی" هیوادارین رۆژی دووشەممە، رێژەی یاسایی تەواو ببێت و دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت"
بابهتی پهیوهندیدار