هۆشیار زێباری: هەوڵێكی مەترسیدار هەیە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵبوەشێتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان ترسی لە هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیەو رایدەگەیەنێت پێویستە رێگە لەو كەسانە بگیرێت، كە هەوڵی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدەن، چونكە هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكان كارەساتی لێدەكەوێتەوە.


هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی" هەوڵێكی مەترسیدار لەلایەن هەندێك سیاسی و پەرلەمانتارهەیە بۆ ئەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردنی 12/5/2018 هەڵوەشێنرێتەوە، ئەوەش دەرەنجامی كارەساتباری بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق لێدەكەوێتەوە


ئەوەشی وتووە " پێویستە ئەو كەسانە رابگیرێن و رێگە نەدرێت وڵات بەرەو ئاژاوەیەكی زۆر ببەن"


وتەكانی هۆشیار زێباری لە كاتێكدا شەش حزبی كوردستانی (گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی) لە هەوڵی ئەوەدان ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتبكرێتەوە، بە وتەی ئەو شەش لایەنە ساختەكاری و تەزویرێكی زۆر لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجام دراوە.


هاوكات، چەند حزب و كەسایەتییەكی عێراقیش لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا نین و  رەتیدەكەنەوە، لە سەرو هەموویانەوە سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.


لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و رەتكردنەوەی ئەنجامیەكان، دووجار هەوڵی كۆبوونەوەی داوە بەڵام هەردوو جارەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە، كۆبوونەوەكە ئەنجامنەدراوەو وابڕیاڕە رۆژی دووشەممە جارێكی تر بۆ هەمان مەبەست كۆببێتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار