ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ

6 ساڵ لەمەوپێش



لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی ٢٠١7- ٢٠١8 كە لە وڵاتی ئۆكرانیا و لە یاریگای {كیڤ}ی ئەو وڵاتە بەڕێوەچەە تیایدا ریاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە یەك گۆڵ یارییەكە بباتەوەو بۆ جاری سیانزەیەمین بووە پاڵەوان.
 
لە گێمی یەكەمداو هەردوولا چەند هێرشێكی مەترسیداریان كردە سەر گۆڵی یەكتری بەڵام ئەو گێمە بەبێ‌ گۆڵ  بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
هەر لەگێمی یەكەم دا و لە دەقەی 26 محمەد سەڵاح یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت، دواتر لە دەقەی 35 كارڤاخالیش لە یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت.

كەریم بنزیما یاریزانی یانەی ر یاڵ مەدرید لە دەقەی 45 گۆڵێكی كرد، بەڵام دادوەر بەبیانووی ئۆفسایدەوە گۆڵەكەی هەژمار نەكرد. 

لە گێمی دووەمدا ڕیاڵ مەدرید باشتر دەبینراو تا لە خولەكی  50 كەریم بنزیمە توانی گۆڵی یەكەم بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بكات بەڵام هەر زوو یاریزانانی لیڤەرپوڵ وەڵامیان دایەوەو لە دەقەی 54 گۆڵی بەرامبەریان كردەوە.

زێدانی راهێنەر لە دەقەی 60 گاریس بەیڵی هێنایە ناوەو لە دەقەی 63 بەشێوەیەكی زۆر جوان گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد، هەر هەمان یاریزان لە دەقەی 82 توانی گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكات.

بەم ئەنجامەو ریاڵ مەدرید توانی بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەك ببێتە پاڵەوانی خوڵی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو بۆ جاری 13 یەمین جار لەمێژووشدا ئەو ناوە بەرزبكاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار