ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ یەپەگە دوپاتكردەوە

جیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، جەختی لەبەردەوامی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ پاراستنی یەپەگە كردەوە.

جیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، ئەمڕۆ هەینی، 15تشرینی دووەمی2019، ڕایگەیاند پشتگیری ئەوان بۆ یەپەگە بۆ شەڕی داعشە و ئەو هێزانەشی بەهێزی پشتیوانی لەئەمریكا ناوبرد.

لەبارەی ناوچەی ئارام‌و دروستكردنی كەمپ بۆ ئاوارە سورییەكان لەلایەن توركیاوە، نوێنەری ئەمریكا ڕایگەیاند" ئەو ئاوارە سورییانە لەكوێوە هاتبن بۆ ئەوێ‌ دەگەڕێنرێنەوە، ئەوەش بەپێی ڕێوشوێنەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەبێت".

هەوكات ڕاشیگەیاند" ئەوەی لەسوریا بۆ ئەمریكا گرنگە شەڕی داعش‌و لەناوبردنیانە، بۆیە لەو پێناوە لەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردییەكان بەردەوام دەبن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار