پەرلەمانتارێكی توركیا هێرشی توند دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە

مەتەین نوڕوڵڵا سازاك، پەرلەمانتاری توركیا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێكی توركیا، هێرشی ناڕەوا و ناپەسەند دەكاتە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە و بە "  تیرۆرست و ڕەوە سەگ" ناویان دەبات.

مەتەین نوڕوڵڵا سازاك، پەرلەمانتاری توركیا، ئەمڕۆ هەینی،15تشرینی دووەمی2019، لە كۆبونەوەی لیژنەی مافەكانی مرۆڤی پەرلەمانی توركیادا پەرلەمانتارانی هەدەپەی بە تێرۆرست ناوبرد، لەكاردانەوەی ئەوەشدا پەرلەمناتارانی هەدەپە هۆڵی كۆبونەوەكە بەجێدەهێڵن و لە نامەیەكدا داوا دەستلەكاركێشانەوەی دەكەن لە ئەندامێتی پەرلەمان.

دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی هەدپەی ئەندام لە لیژنەی مافەكانی مرۆڤی پەرلەمانی توركیا داوای ئازادكردنی ئەندامە دەستبەسەركراوەكانیان كردوە، سازاك پێی وتون" وەك تێرۆرست و ڕەوە سەگ وان"، ئەوەش پەرلەمانتارانی هەدەپەی توڕە كرد.

دوای كۆبونەوەكە، پەرلەمانتارانی هەدەپە داوایان لە سازاك كردوە لەبەرامبەر ئەو وتە نەشیاوانەیدا داوای لێبوردن بكات، بەڵام ناوبراو ڕەتیكردوەتەوە داوای لێبوردن بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی ، لەپارێزگای مێردین لە باكوری كوردستان هەریەك لە گوڵستان ئۆنجو، هاوسەرۆكی شارەوانی ستەور، موڵكیە ئەسمەز هاوسەرۆكی شارەوانی دێرك، نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆكی شارەوانی شەمرەخ ی هەدەپە دەستگیركران و  لەگەڵیاندا (موسلیم ئوزباهچەجی و هەدیە گونەش و بورهان تەمەل و فەیزوڵا ئەرۆل) كارمەندانی شارەوانی دێرك لەگەڵ هاوسەرۆكی شارەوانییەكان دەستگیركران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار