حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات پشتیوانیى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهرپرسانى حزبهکانى رۆژههڵاتى کوردستان پشتیوانى خۆپیشاندانهکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دهکهن کهداواى ههرزانکردنى نرخى بهنزین و گۆڕینى سیستمى سیاسى وڵات دهکهن.

دوێنێ خۆپیشاندانهکان لهئێران تهشهنهى کردووهو شاره کوردییهکانیشى گرتۆتهوهو دهیان کهس کوژراون و برینداربوون.

حکومهتى ئێران بهسێ قۆناغ نرخى بهنزینى گران کردووه، پێشتر یهک لیتر بهنزین بهههزار تمهن بووهو لهئێستادا بۆ سێ هێنده زیادى کردووهو بووه بهسێ ههزار تمهن بۆ ههر لیترێک که (300)دینارى عێراقى دهکات، ئهمهش ناڕهزایهتى و توڕهیى خهڵکى ئێرانى لێکهوتۆتهوه.

خۆپیشاندهران بهدروشمى جیاوازهوه دژى بهرزبوونهوهى نرخى بهنزین لهزۆربهى شارهکانى ئێران بهردهوامن، لهسنهو کرماشانو مهریوان خۆپیشاندان رێگه سهرهکییهکانى شارهکهیان داخستوهو  لهناوهڕاستى شارهکه کۆبوونهوه.

زۆربهى خۆپیشاندهران ئوتۆمبێلهکانیان لهسهر رێگا سهرهکییهکان کوژاندۆتهوه وهک دهربڕینى ناڕهزایى دژى بهرزبونهوهى نرخى بهنزین.

لهچهند شارێکیش بایکۆتى دهوام کراوهو  فهرمانبهران هاتوونه سهر شهقام بۆ ئهوهى حکومهت بهبڕیارهکهیدا بچێتهوه.

لهشارى بێهبههانى پارێزگاى خوزستان لهباشوورى ئێران خۆپیشاندهران بانکى نیشتمانى (میللی) ئێرانیان لهیهکێک لهشهقامهکانى ئهو شاره سووتاند.

دهسهڵاتدارانى ئێران جهخت لهجێبهجێکردنى بڕیارى بهرزکردنهوهى نرخى بهنزین دهکهنهوهو داوا له ههموو دامهزراوه پهیوهندیدارهکان دهکهن بهتهواوى بهبڕیارهکهوه پابهند بن.

ههرسێ سهرۆکایهتى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران، کهههریهک لهحهسهن روحانى سهرۆک کۆمارى ئێران و عهلى لاریجانى سهرۆکى پهرلهمانى تێدایه ئهمڕۆ شهممه لهمیانهى کۆبوونهوهى ئهنجوومهنى ئابورى ئێراندا جهختیان لهپێویستى جێبهجێکردنى بڕیارى بهرزکردنهوهى نرخى بهنزین کردهوهو داواشیان لهدامهزراوهکان کرد وهک خۆى پێوهى پابهندبن.

حزبهکانى رۆژههڵاتى کوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕهزایهتییهکانى هاوڵاتیانى کوردى رۆژههڵاتى کوردستان دووپاتدهکهنهوهو دهڵێن روخانى ئێران نزیکه.

حهسهن رهحمان پهنا، ئهندامى کۆمیتهى ناوهندى کۆمهڵه (رێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمهنیستى ئێران)، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئهو ناڕهزایهتیانهى دهستى پێکردووه، لهتاران و شیرازو  شارهکانى باشوور بههانهکه گرانى بهنزینه، بهڵام لهناخى کۆمهڵگاى ئێراندا روخاندنى کۆمارى ئیسلامییه«.

وتیشى « گرانى بهنزین بوو کهکۆمارى ئیسلامى کردییه ئاگرێک بهسهر قین و ناڕهزایهتى خهڵکى ئێراندا».

حهسهن رهحمان پهنا، باسى لهوهشکرد ئهو خهباتهى هاوڵاتیانى خۆپیشاندهر حهق و رهوایهو تهنها پرسى زیادبوونى نرخى بهنزین نییهو  هیوادارن بهردهوام بێت، وتیشى «له راستیدا داواکارییهکانى خۆپیشاندهران روخاندنى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه، کهدهڵێن مهرگ بۆ خامهنهیى و دیکتاتۆر، کهواته تهمهنى رژێم بهرهو کۆتایى دهڕوات».

رهحمان پهنا پێشیوابوو ئهمهریکا تهداخول نهکات باشترهو بهقازانجى ئهو خهڵکهیه ، «ئهگهر خۆیان کۆمارى ئیسلامى ئێران بڕوخێنن باشتره، چونکه ئهمریکا بیڕوخێنێت بهسهر خهڵکدا دهیڕوخێنێت وهکو عێراقى لێدهکات».

دوێنێ مایک پۆمپیۆ، وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا رایگهیاند «ئهمریکا له ریزى گهل و خهڵکى ناڕازى و خۆپیشاندهرانى ئێراندایه«، ئهوهش وهک پشتیوانییهک بۆ گهلى ئێران.

ئهندامى دهستهى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران دهڵێت، تاران هاوکارى ماددى هێزه «تیرۆریست و میلیشیاکان لهلوبنان و فهلهستین دهدات و خهڵکهکهى برسى کردووه«.

فوئاد خاکى ئهندامى دهستهى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران (حدکا) به‌ هاوڵاتى وت «ئێمه وهکو حزبى دیموکراتى ئێران و ناوهندى  هاوکارى حزبهکانى کوردستانى ئێران، پشتیوانى خۆمان لهداواى رهواى خهڵکى رۆژههڵاتى کوردستان و ههموو شارهکانى ئێران راگهیاندووه، ئهو جۆره زیاکردنى قیمهتى بهنزین راستهوخۆو ناڕاستهوخۆ گرانبوونى سهرجهم کاڵاو پێداویستییهکانی لێکهوتۆتهوهو ئهمهش بارگرانییه بۆ سهر خهڵک».

ئهو بهرپرسهى حزبى دیموکرات وتیشى «کۆمارى ئیسلامى ئێران خهرجى بزوتنهوه تیرۆریستییهکان لهلوبنان و فهلهستین دهدات و خهڵکى ئێرانى برسى کردووه، بۆیه خهڵک لهسیاسهتى شهڕهنگێزى ئێران بێزاربووه«.

«سه‌دا سه‌د دروشممان روخاندنى رژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌و هه‌وڵیشى بۆ ده‌ده‌ین»، فوئاد خاکى واى وت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار