خامنەیی "دوژمنان"ی ئێران بە تۆمەتبار دەزانێت بۆ دروستکردنی "ئاژاوە" لە خۆپیشاندانەکاندا
ئایەتوڵا عەلی خامنەی ڕابەری باڵای ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
ڕابەری باڵای ئێران پشتگیری لە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین دەکات و نەیارانی ئێران تۆمەتبار دەکات بە نانەوەی "ئاژاوە و تێکدەری" .
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئایەتوڵا عەلی خامنەی ڕابەری باڵای ئێران لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران رایگەیاند، "بێگومان هەندێک خەڵک نیگەرانن بەو بڕیارە بەڵام تێکدەری لەلایەن ئاژاوەچییەکانەوە دەکرێت نەک گەلەکەمان، کەسانی دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران هەمیشە پشتیوانی تێکدەرییان کردووە و بەردوام دەبن لەو کارەیان".
بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لەلایەن حکموتی ئێرانەوە لە هەزار تمەنەوە بۆ سێ هەزار تمەن بۆ هەر لیترێک، خەڵکی چەند شارێکی وڵاتەکە دوێنێ ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
خامنەیی ڕاشیگەیاند بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بەپشت بەستن بووە بە بیروبۆچوونی شارەزایان و دەبێت جێبەجێ بکرێت.
هاوکات هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئابورى ئێران‌دا جه‌ختیان له پێویستى جێبه‌جێکردنى بڕیارى به‌رزکردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین کرده‌وه‌و دا‌واشیان له دامه‌زراوه‌کان کرد وه‌ک خۆى پێوه‌ى پابه‌ند بن.
هەروەها ئاماژه‌ش بەوە درا کە " ئامانجى بڕیاره‌که دروستبوونى دادوه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ ئه‌و ئێرانیانه‌ى بژێویان بڕێکى دیاریکراوه و که‌مکردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه".
به پێى هه‌واڵى میدیاکانى ئێران له شاره‌کانى تاران و مه‌شهه‌د و شیراز و بهبهان و بیرجه‌ند و چه‌ند شارێکى دیکه ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵک له دژى حکومه‌تى حه‌سه‌ن روحانى به‌رز بۆته‌وه و داواى ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ى ده‌که‌ن.
بەپێی زانیاری میدیا جیهانییەکان تا ئێستا نزیکەی ١٥ خۆپیشاندەر کوژراون.