ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستور: له‌نیازى پشت هه‌مواره‌کە دڵنیانین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئهندامێکى لیژنهى ههموارکردنهوهى دهستور رایگهیاند، پێکهاتهکانى عێراق لهناویاندا کورد دڵنیانییه لهنیازى پشت ههموارکردنهوهى دهستورو ههمویان پێیانوایه ههڕهشهیه لهسهر مافهکانیان.

لیژنهى ههموارکردنهوهى دهستور که لهلایهن پهلهمانى عێراقهوه پێکهێنراوه، تائێستا چوار کۆبوونهوهى کردووه، بهمهبهستى رێکخستنى کاروبارهکانى، بهڵام باسی لهو ماددانه نهکردووه کهئهگهر  ههیه ههمواربکرێنهوه.

جوان ئیحسان سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى کهئهندامى لیژنهى ههموارى دهستوره به هاوڵاتى راگهیاند «کۆبوونهوهکانمان زیاتر بۆ رێکخستنى ئیشوکارهکانى لیژنهکه بووه، هیچ پێکهاتهیهک دڵنیا نییه کهئهگهر دهستور ههموابکرێتهوه مافهکانى زیانیان بهردهکهوێت یان نا».

وتیشى «ههموارکردنهوهى دهستور بهتهوافوق دهبێت نهک بهدهنگدان، لهگهڵ ئهوهشدا پێکهاتهکان دڵنیانین لهیهکتر، دیار نییه بارودۆخهکه بهرهو کوێ ههنگاو دهنێت، ههموو لایهنهکان لهیهکترى دوودڵن».

لهبارهى بژاردهکانى کوردهوه لهئهگهرى کهمکردنهوهى مافهکانى لهدهستوردا، جوان ئیحسان باسى لهوهکرد، ئاسۆکه هێشتا روون نییه که بهکوێ دهگات، بۆیه ناتوانن هیچ پێشبینییهک بکهن لهو بارهیهوه «دڵنانین لهنیازى پشت ههمواکردنهوهى دهستورو پێکهاتهکان بهگومانهوه سهیرى دهکهن، بهتایبهت کهههندێ لایهن باسى سیستهمى سهرۆکایهتى و گۆڕانکاریی لهماددهى 140 دهکهن».

ئەگەر دەستور بگۆڕدرێت، دەبێته یەکەم هەموارکردنەوەى لەدواى پەسەندکردنییەوه لەساڵى 2005، بەڵام دیار نییه پڕۆسەکه سەردەگرێت یاخود نا.

بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کەنوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، هەروەها پەرلەمان لیژنەیەکى لەو بارهیەوه پێکهێناوه.

بەپێی ڕێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەکان نابێت هەمواری دەستوری عێراق بە زۆرینەو کەمینە تێپەڕێنریت، ئەوەش گەشبینی داوەتە لایەنە سایسیەکان نەترسن لە مافەکانی گەلی کورد، بەلام مەترسیەکی تر هەیە کە لەناوخۆی هەرێم هیشتا چارەسەنەکراوەم، ئەوەش کیشەیەکی درێژخایەنە، کە دووری نێوان شەقام و دەسەڵاتە، کە بە «مەترسی» سەیردەکرێت.

بەپێی دەستوری عێراق کە لە ٢٠٠٥ نوسراوە، لەکاتی هەموارکردنەوەیدا دانیشتوانی سێ پاریزگا دەتوانن بە دەنگی دوو لەسەر سێ هەموارەکە رەتبکەنەوە، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان لە سێ پاریزگای جێگری پێکهاتەوە (بە هەڵەبجەشەوە بۆیە چوار پارێزگا) دەتوانێت ئەمە وەکو کارتێک بەکاربێنێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.

دەستوری عێراق بەیەکەم بەڵگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکرا لەساڵی 1924ەوە، ئەوەش بەخاڵێکی وەرچەرخان دانرا لەعێراق و گۆڕینی دەسەڵاتێکی ناوەندی، بۆ حکومەتێکی دەستوری و نوێنەرایەتی و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە.

دەستوری عێراق کە لە 144 ماددە پێکهاتووە. لەلایەن 78%ی دەنگدەرانی عێراقەوە دەنگی پێدرا، تائێستا چەند جارێک پرسی هەموارکردنەوەی خراوەتەڕوو، بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێکیان سەرینەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار