کێشمه‌کێشی بیلالی کوڕی ئه‌ردۆغان

به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ئیتاڵیا لێکۆڵینه‌وه‌ کوڕی ئه‌ردۆغان ده‌کات سه‌رۆکوه‌زیرانیش له‌تویته‌ری خۆی بابه‌ته‌که‌ گه‌رم ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



وهرگێرانی لهئهڵمانییهوه: هیوا ناسیح

بههۆی گهندهڵییهوه ئیتاڵیا لێکۆڵینهوه لهبیلالی کوڕی سهرۆککۆماری تورکیا ئهردۆغان دهکات. سهرۆکوهزیرانیش لهتویتهری خۆی بابهتهکه گهرم دهکات.

 دیاره بۆ کوڕی بههێزترین کهسی وڵات وهک یاری مناڵانه وایه، که بهزوویی بهرزبێتهوه و سامان کهڵهکه بکات. باشترین نموونه بۆ ئهمه‌‌ش بیلالی تهمهن (35) ساڵهی کوڕی رهجهب تهیب ئهردۆغانه. ئهم سێیهم مناڵی نێوان چوار مناڵهکهی ئهردۆغانه.

ئیمپراتۆریهتێکی کۆمپانیای لهسێکتهره جۆراوجۆرهکاندا خراوهته بهردهست. سهڕهرای ئهمه ئهم لهگهڵ زاواو ئامۆزاکهیدا پێکهوه خاوهنی کۆمپانیایهکی بنیادنانی خانوبهرهو کهشتیگهلی نهوت گوێزهرهوهشن. لهسهر  گروپی کۆمپانیای (BMZ)ی ناوبراو ماوهیهکی زۆره دهنگۆی دزیوفزی پارهو بازرگانی نهوت و ههروهها سپیکردنهوهی پارهشی ههیه.

بهگومانی سپیکردنهوهی پاره لهلایهن بیلالی کوڕی ئهردۆغانهوه وا پرۆسهی دانیشتنهکانی دادگای سزادان لهئیتاڵیا بهڕێوهدهچێت. بهلایهنی ئهردۆغانی باوکهوه، ئهمه کارێکی قبوڵنهکراوه. ههربۆیه ناوبراو سێشهممهی رابردوو لهسهر تهلهفزیۆنی (RAI) باسی لهگرژبوونی پهیوهندییهکانی نێوان ئیتاڵیا و تورکیای کرد. سهرۆکی تورکیا له‌‌وێدا گوتی (ئیتاڵیا باشتره خهمی مافیاکانی خۆی بخوات، نهک کوڕهکهی من).

تۆمتهتبارکردنهکانی رهخنهگرهکه‌‌ی ئهردۆغان

لێکۆڵینهوهکان له ئهردۆغانی گهنج لهسهر بنچینهی سکاڵانامهیه‌‌کی مورات ههکات ئوزون دهستیپێکرد، کهناوبراو رهخنهگرێکی سهرۆککۆمار ئهردۆغانه و لەههندهران دهژی، ناوبراو له خێزانێکی ههره دهوڵهمهندی تورکیایه. لێکۆڵینهوهکان لهمانگی دووی رابردووهوه دهستیپێکرد. لهمانگی حهوتدا دادگایهک لهشاری بۆلۆگنای ئیتاڵیا بڕیاریدا بەدرێژکردنهوهی دادگایی و بهدواداچوونهکان بۆ شهش مانگ. ههربۆیه کهیسی کوڕهکهی ئهردۆغان له میدیای ئیتاڵیدا جارێکی تر هاتهوه بهرباس و خواس.

پرۆسهی سزادانهکه پهیوهندی بهسهدان ملیۆن یۆرۆوه هه‌‌یه، کهوا کوڕهکهی ئهردۆغان لهئیتاڵیا سپی کردبێتهوه. بیلال ئهردۆغان که دهرچووی زانکۆی هارڤارده لهبهشی بهڕێوەبردنی گشتی، ساڵی ٢٠١٥ ده‌‌چێته شاری بۆلۆگنای ئیتاڵیا، تا دکتۆراکهی بخوێنێت. ئهو خۆی لهزانکۆی یۆهانس هۆپکینس تۆمار دهکات. بهپێی سکاڵاو لێدوانی مورات ههکان ئوزون بێت، بابهتی دکتۆراکه تهنها بههانه‌‌یه‌‌که، بۆ ئهوهی ناوبراو لهپاڵیدا ئهو پارانهی به رێگای نایاسایی لهتورکیا بهدهستی هێناوه، لهئیتاڵیا بیخاته کۆمپانیاو بانکهکانهوه تا لهشوێنێکی متمانهپێکراو دایان بنێت. لهڕاستیشدا ماوهیهکی زۆره دیسان خوێندکاری دکتۆراکه‌‌ ئیتاڵیای بهجێهێشتووه. گهر ئهو بگهڕێتهوه، رووبهڕووی زیندانیکردن دهبێتهوه، کهئهمه ئهردۆغانی باوک زۆر پێی تێکدهچێت.

کێشهی گهنده‌‌ڵیهکه لهتورکیا

زۆربهی کاره بازرگانییه گوماناوییه‌‌کانی بیلال ئهردۆغان لهتورکیا بوونهته جێگای باس و خواسی فراوان. کۆتایی ٢٠١٣ ناوبراو لهلایهن داواکاری گشتی ئهستهمبوڵهوه لهپهیوهند بهئابڕوچوونی گهندهڵی تۆمهتبار کرا، کهپارهی دهستهاتوی بهرتیلی باوکی سپی دهکاتهوه.  داواکاری گشتی ئهستهمبوڵ بهدهسگیرکردنی خاوهن کۆمپانیاکان و کوڕانی دهستڕۆیشتوه سیاسییهکان لایهکی عهرشی دهسهڵاتدارانی تورکیای ههژاند. ئهوکات تۆماری گفتوگۆو بێنهوبهرهی دزهکردوی نێوان خانهوادهی سهرۆککۆمار لهئینتهرنێتدا بڵاوکرایهوه، کهسهلماندنی راستێتی تۆماره دهنگییهکان ههر به نادیاریی مایهوه. لهگفتوگۆکاندا سهرۆک ئهردۆغان لهگهڵ کوڕهکهیدا (بیلال) قسهیان لهسهر ژماره حسابییهکانی بانک و پارهی بهرتیل دهکرد. حکومهتی ئهردۆغان دواتر کێشهکهیان به رێگهی خۆیان چاره‌‌سهرکرد: کۆمهڵێک داواکاری گشتی و  بهڕێوەبهری پۆلیسیان لهشوێنی کارهکانیان گواستهوه، ههر بۆ ئهوهی که لێکۆڵینهوهکان بخرێنه ژێر بهڕهو بوهستێنرێن.

کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ جارێکی تر ئهردۆغانی کوڕ بووهوه جێگهی گومان. کاتێک میدیاکانی روسیا بڵاویانکردهوه، که بیلال ئهردۆغان لهقاچاخچێتی نهوت لهگهڵ دهوڵهتی ئیسلامی لهسوریا (داعش) تێوهگلاوه. ناوبراوی تهمهن (35) ساڵ کهئهوسا لهئیتاڵیا نیشتهجێ بوو کهوته نکۆڵی کردن. لهچاوپێکه‌‌وتنێکی دهگمهنیدا لهگهڵ رۆژنامهی (کۆریرێ دیلا سێرا) روونیکردهوه، کههیچ په‌‌یوهندیهکی بهقاچاخبردنی نهوته‌‌وه نییه، ئهو رایگهیاند، کهداعش دوژمنی وڵاتهکهیهتی. ئهو ژماره حسابییانهی سویسراش، که باس دهکرێن، ناڕاست و دروستن. بهپێی ئهو زانیاریانهی ههیه، بیلال جگه لهگروپی کۆمپانیاکانی (BMZ) پێنج ریستورانتیشی لهئهستهمبوڵ ههیه‌‌.

پهرچهکرداری توندی سهرۆکوهزیرانی ئیتاڵیا (مهتیۆ رێنزی)

ئهردۆغانی کوڕ ههمیشه نکۆڵی لهقسهڵۆکهکان دهکات، پاش دوا راپۆرتهکان لهسهری لهمیدیاکانی ئیتاڵیا، بیلال لێگهڕا پارێزه‌‌رهکانی وەڵام بدهنهوه. ئهوان دهڵێن، کهههموو چالاکییه بازرگانی و داراییهکانی ناوبراو روون و شهفاف و یاسایین، تۆمهت و قسه‌‌ڵۆکهکان سهرجهم ناڕاستن.

پاش ههڕهشهکانی ئه‌‌ردۆغانی باوک لهسهر لێکۆڵینهوهکانی دادگای شاری بۆلۆگنا، سهرۆکوهزیرانی ئیتاڵیا مهتێۆ رێنزی بهتوندی وەڵامی ناوبراوی دایهوه، ئهو گوتی، که له ئیتاڵیا دهستهڵاتی دادوهریی بێلایهن و سهربهخۆیه، لهسهر بنچینه‌‌ی یاسا بڕیار دهدهن و کار دژی ههر جۆره کارێکی نایاسایی دهکهن، پاشان به جهختکردنهوه گوتی (دادوهره‌‌کانمان بهپێی دهستوور بڕیار دهدهن نهک بهپێی قسه‌‌کانی سهرۆککۆماری تورکیا، ئهمه پێی دهگوترێت دهوڵهتی یاسا، ئێمهش شانازی پێوه دهکهین).

سهرچاوه:

رۆژنامه‌ی (Tagesanzeiger) ئه‌ڵمانی زمانی سویسرا، کەیه‌کێکه له‌رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌کان و له‌شاری زویرخ ده‌رده‌چێت، ئه‌م  راپۆرته‌‌ی له‌ ٣ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکردۆ‌ته‌وه‌، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌‌که‌ و که‌مزانیاری خوێنه‌ری کورد لهسه‌ر ژیانی تایبه‌تی و کاره‌ بازرگانییه‌کانی بیلالی کوڕی ئه‌ردۆغان و خێزانه‌که‌یان، به‌پێویستمان زانی بیکه‌ین به‌کوردی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار