خۆپیشاندەرە عێراقییەکان لەدەستوەردانەکانی ئێران تووڕەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

خۆپیشاندەرانی بەغدا وێنەکانی سەرکردە ئیرانییەکان دەدڕن لەشەقامەکانداو ڤیدیۆش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونهتەوە کەخۆپیشاندەران نیشاندەدهن ناوی «شەقامی خومەینی» دەسڕنەوە لەسەر تابلۆی شەقامیک لەناوەندی نەجەف. ئەوەش وەکو ناڕەزایەتیەک دژی دەستتێوەردانی ئێران لەعێراق.

خۆپێشاندەران و شرۆڤەکاران دەڵێن رەتکردنەوەی دەستوەردانی ئێران لەلایەن رای گشتییەوە ئاشکرا دەبینرێت لەبزووتنەوەی خۆپیشاندانەکاندا کە لە یەکی تشرینی یەکەمەوە لەعێراق دەستیانپێکردووە.

ئەوان دەڵێن ئهو دروشمانهی لەشەقامەکانی باشووری وڵاتدا دەوترێنەوە، کەزۆرینە شیعەن، ههروهها ئەوەی لەسەر پهرچهمهکانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دەبینرێن نیشانی دەدەن کهشەقامی عێراقی وەڕەسە لە رژێمی ئێران.

هەندێک لەخۆپیشاندەران باس لەوەدەکەن هاتوونەتە دەرەوە بۆئەوەی سهرکۆنهی کاریگەریی سوپای پاسدارانی ئێران و هەوادارەکانی بکەن، کە تۆمەتباریانکردن بهنانەوەی ئاژاوهو دەستگرتن بەسەر سەروەری عێراقدا.

خۆپیشاندەرێک لەگۆڕەپانی تهحریر لهبەغدا کەویستی تەنیا بەناوی ئەبو عەباس بناسرێت، وتی «پهسهندناکرێت دانیشی بەبێدەنگی لەبەرامبەر ئەوەی لهقهڵهمیدا به «لوتبەرزی ئێرانی».

وتیشی یەکێک لەداوا سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران «ئازادبوونە لەباڵادهستیی ئەو رژێمەو دەستوەردانی بۆ تێکدانی یەکێتی و ئەمنییەت و داهاتووی وڵاتەکەمان».

خۆپیشاندەرێکی دیکە، کەداوایکرد تەنیا بەناوی یەکەمیەوە بناسرێت، بەناوی (لەیس)، وتی لەبەسرەوە هاتۆتە گۆڕەپانی تهحریر بۆ پشتیوانی لەخۆپیشاندەران.

وتیشی «دروشمی ئێمە ئەوەیە دەمانەوێت وڵاتێکی ئازادو سەربەخۆ بین بەبێ دەستوەردانی ئێران.»

هەروەها وتی «داوادەکەین رژێمی ئێران دەسهەڵگرێت لەئازاردانمان لەلایەن میلیشیاکانییەوە کەخوێنی عێراقییەکان دەڕژن، ئابوریمان تێکدەدەن و ئازادی و مافەکانمان و سەروەریمان پێشێلدەکەن».

وتیشی «عێراق هی عێراقییەکانە و تەنیا ئەوان داهاتووی دیاریدەکەن.»

شرۆفەکاران دەڵێن خۆپیشاندانەکان لەعێراق هەڕەشەی جدیین بۆ ئێران، کەهەوڵیداوە دەسەڵاتی سوپای پاسداران و میلیشیا هەوادارەکانی لەعێراق و هەرێمەکە پتەوکات، بەتایبەتی لەپارێزگاکانی باشور.

رەبیع جهواری شرۆڤەکاری سەربازی و ستراتیژی وتی «ئێرانییەکان تاسان کاتێک خەڵکی ئەو پارێزگایانە هاتنەسەر شەقامەکان دژ بەئێران بەپشتیوانی هەموو تووێژهکانی کۆمەڵگە.»

هەروەها وتی «ئەوەی دانسقەیە لەم ناڕەزایاتییەدا ئەوەیە حزبێکی تایبەتی لەپشتەوە نییە».

وتیشی «خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و کۆتاییهێنان بەگەندەڵی دەکەن و بوێرانە توڕەیی خۆیان دەردەبڕن دژ بەو رۆڵه نەرێنییهی ئێران دهیبینێت لەکاروباری وڵاتەکەیاندا».

جهواری زیاتر وتی «بێگومان رژێمی ئێران دەشێت بترسێت، چونکە ئهو دروشمانهی سهرکۆنهی دەکەن تادێت روونترو بڵندتر دەبن و کەس ناتوانێت پشتگوێیان بخات یان لەکاریگەرییان کەمبکاتەوە.»

هەروەها وتی لەبەرامبەر ئەوەشدا ئێران هەوڵیداوە کاریگەریی خۆی بپارێزێت و بەوەش رووبەڕووی وەڕسبوونی رای گشتی بۆتەوە نەک لەعێراق، بەڵکو لەلوبنان و سوریاش.

تاران هەوڵیداوە کۆتایی بهێنێت بەخۆپێشاندانەکان و سەرچاوەکانی هەواڵیش دەڵێن فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی چەند سەردانیکی کردووە بۆ عێراق تا «ئامۆژگاری» دەسەڵاتدارانی عێراق بکات لەسەر ئەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانهکان بکەن.

جهواری وتی «خۆپیشاندانەکان لانیکەم بەشێکن لەناڕەزایەتی خەڵکی عێراق دژ بەستەمکاریی ئێرانییەکان بەنوێنەرایەتی سوپای پاسداران کەگڕی پشێوییەکان دەدات لەهەموو شوێنێک لەڕێی گروپە چەکدارەکانییەوە».

خۆپیشاندەرانی بەغدا وێنەکانی سەرکردە ئیرانییەکانیان دڕیوەو ڤیدیۆش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونهتەوە کەخۆپیشاندەران نیشاندەدهن ناوی «شەقامی خومەینی» دەسڕنەوە لەسەر تابلۆی شەقامیک لەناوەندی نەجەف.

لە سێی تشرینی دووەم، گروپێکی خۆپیشاندەران لەکەربەلا لەدەوری کونسوڵخانەی ئێرانی کۆبوونەوە. هەوڵیاندا بەسەر دیواری دەرەوەیدا سەربکەون و یاری ئاگرینیان گرتە بیناکەو ئاڵای عێراقیان لەسەر دیوارە کۆنکرێتیەکەی هەڵکرد.

یەکێک لەسەر دیواری کونسوڵخانەکە نوسیبووی «کەربەلا ئازادە، ئێران بۆ دەرەوە، بۆ دەرەوە!»

عەلا نەشوع شارەزایهکی بواری ستراتیژی، وتی «خۆپیشاندانەکان ئاستی توڕەیی خەڵکی عێراقیان دەرخست دژ بەسیاسەتەکانی ئێران «کەزیانی گەیاندووە بەعێراقییەکان و خەڵکی دیکە لەهەرێمهکە».

هەروەها وتی «بێزاریی جەماور لەهەژمونی ئێران «کاردانەوەیەکی سروشتییە» بەرامبەر رەفتاری رژێمی ئێران، کەهەوڵیداوە دەسەڵاتی خۆی پتەوکات لەڕێی لاوازکردنی دراوسێکانی و دەستگرن بەسەر سەرچاوە سروشتییەکانیاندا.

نەشوع وتیشی خەڵکی عێراق «باش ئاگادارن لەخواستەکانی ئێران و رەتیدەکەنەوە ببنە پاروی ئاسانی سوپای پاسداران».

پاکتاوی نەژادیی ک

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار