خشته‌ى موچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شکردنى موچه و تاکۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ک دابه‌شده‌کرێت.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى که له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئاشکرا کراوه سبه‌ینێ رۆژى سێشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌مى 2019 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى داد دابه‌شده‌کرێت.
رۆژى چوارشه‌ممه، 20ى تشرینى دووه‌مى 2019 موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینی، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان، ھێزه‌کانى زێره‌ڤانی، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، ده‌زگاى گشتى ئاسایش، هێزى به‌رگریى فریاکه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ھه‌رێم و پۆلیسى نه‌وت و گاز دابه‌شده‌کرێت.
رۆژى پێنجشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌مى 2019 موچه‌ى وه‌زاره‌تى (شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، کشتوکاڵ، کاره‌با، پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن) و دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ى (مافى مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاکی، ژینگه، ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره هه‌رێم) و کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى گشتى کاروبارى مین دابه‌شده‌کرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره رۆژى یه‌کشه‌ممه 24ى تشرینى دووه‌مى 2019 موچه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تى (هه‌رێم، حکومه‌ت، په‌رله‌مان) دابه‌ش بکرێت.
رۆژى دووشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2019 موچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى و رۆژى سێشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2019 موچه‌ى خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى دابه‌ش بکرێت.
حکومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینکردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، مانگانه پێویستى به 881 ملیار دیناره وه‌ک خۆیان رایانگه‌یاندووه، له‌و بڕه 453 ملیار دینارى حکومه‌تى عێراق دابینى ده‌کات و 378 ملیار دینارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌داهاتى نه‌وت و بڕى 25 ملیۆن دۆلار له‌هاوکارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ دابین ده‌کرێت