وەزیری دارایی و ئابوری: موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەبارەت بەو هەواڵەی ئەمرۆ بڵاوكرایەوە كە دەوترێت موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی 10، 11، 12 پاشەكەوت دەكرێت، ڕەتیدەكاتەوە و رایدەگەێنێت" موچەی فەرمانبەران 30 رۆژ جارێك لە كاتی خۆیدا بە بێ دواكەوتن دابەشكراوە و بەو شێوەش بەردەوام دەبێت. "

ئاوات جەناب لە راگەیەنراوێکدا وتی" پاشكەوت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، لەسەرەتای دەست بەكاربوونمان بە هیچ جۆرێك موچە دوانەكەوتووە و لەكاتی خۆیدا موچە دابەشكراوە."
وتیشی "دەبێت هاوڵاتی و موچەخۆران هۆشیاربن هەموو بڕیار و ڕێنماییەكانمان لە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بە شەفافی بڵاو دەكەینەوە. بۆیە نابێت بڕوا بە درۆ و چەواشەكاری بكەن. "

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار