جوانترین گوناهەکانم، شیعرەکانمن ‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لەژێر ناونیشانی «جوانترین گوناهەکانم، شیعرەکانمن»، رۆژی چوارشەممە، 27ی نۆڤەمبەری 2019 دیدارێکی شیعری لەگەڵ شاعیری کورد ڤینۆس فایەق لەشاری (باری) ئیتاڵی سازدەکرێ، ئەم کۆڕە لەدرێژەی چالاکییەکانی ڤیستیڤاڵی (بالافۆن)ی ئەفەریقیدایە کە بەهەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەفەریقی و بەشی کەلتوری شارەوانی ئەو شارە ساڵانە سازدەکرێت.

کۆڕەکە لەلایەن مامۆستای ئەدەب و کەلتوری بەراورد لەزانکۆی باری (ئەلدۆ نیکۆسیا)وە پێشکەشدەکرێ و بەڕێوەدەبرێ.

شیعرەکان بەزمانەکانی ئینگلیزی، کوردی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئیتاڵی دەخوێندرێنەوە..

... شایەنی باسە ڤیستیڤاڵی بالافۆن، ڤیستیڤاڵی وێنەو مۆسیقاو رەنگەکانی جیهانەکانی ترە. ساڵانە لەو ڤیستیفاڵە نوێترین فیلم لەهەموو وڵاتانی جیهانەوە هەڵدەبژێرێت و بەزمانی وڵاتەکان نمایشی دەکەن بەژێرنووسی ئیتاڵییەوە..

لەپاڵ فیلمیشدا چەندین چالاکی ئەدەبی شیعر خوێندنەوە بەزمانی دایکی وڵاتەکان خۆیان و وەرگێڕانی ئیتاڵییەوە بەشداری دەکەن..

مەبەست لەم ڤیستیفاڵە بڵاوکردنەوەی کەلتورو هونەرو ئەدەبی وڵاتانی ترو ئاشناکردنی ئەوانیترە پێی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار