میلشیاکانى تورکیا له‌سه‌ر رێگاى ئێم فۆر له رۆژئاوا کشانه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا رایگه‌یاند، چه‌کدارانى میلیشیاکانى سوریا سه‌ر به تورکیا له رێگه‌ى ئێم فۆرى نێوان حه‌سه‌که و حه‌له‌ب کشاونه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوێکدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، به‌رپرسانى رووسیا و تورکیا پرۆسه‌یه‌کى پشکنینى هاوبه‌شیان له‌سه‌ر رێگه‌ى ئێم فۆر له‌نێوان حه‌له‌ب و حه‌سه‌که ئه‌نجامداوه و پرۆسه‌که له شارۆچکه‌ى عه‌ین عیسا ده‌ستیپێکرد تا شارۆچکه‌ى تل ته‌مر.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه سه‌ربازانى رووسیا و تورکیا سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌که‌ى کشانه‌وه‌ى میلیشیاکانیان کردووه له رێگه‌ى ئێم فۆر و ژماره‌یه‌ک بنکه‌شیان ده‌ستنیشان کردووه بۆ دانانى خاڵى چاودێرى هێزه‌کانى رووسیا و تورکیا.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار