ئایا خه‌ونی له‌مێژینه‌ی گه‌لی کورد ئه‌م جۆره‌ په‌رله‌مانه‌ بوو؟

4 ساڵ لەمەوپێش



جهمال غهریب حهمه

لهدانیشتنه ئاسایی و نائاساییهکانی پهرلهمانهوه  کهخۆشبهختانه  لهڕاگهیاندنهکانهوە پهخش دهکرێت، گوێبیستی ههندێ کارو یاساو بڕیارو ههڵوێست و وشهو  دهستهواژهی پهرلهمانی خۆشهویستی خهونی دهیان ساڵهی گهلی کورد دهبین جا نازانیت بگریهیت یان پێبکهنیت.

ئاخر بهڕێز سهرۆکی پهرلهمان داتاشین و داهێنانی وشهو دهستهواژهی نوێ کهی کاری پهرلهمان و پهرلهمانتاره، بۆچی کارو ئهرکی خۆتانتان لهبیرچۆتهوه؟ یان لهبیرتان براوهتهوه!

دهزانن کاری ههنوکهیی ئێوه چیه؟

کارێکی ترتان بانگهێشتی وهزیری داراییه، کهئاخۆ حکومهت چهند قهرزاری بانکه بیانی و ناوخۆییەکان و بهڵێندهران و موچهخۆرانی خۆیهتی؟ دهیهوێت کهی و چۆن ئهو قهرزانه بداتهوه؟؟؟

- حهقه وهزیری نهوت بانگهێشتی پهرلهمان بکهن بزانن ئهو قهرزانهی کۆمپانیاکانی نهوت لهسهر ههرێم چهندهو چۆنهو بۆچی قهرزارین؟

- کارێکی ترتان بانگهێشتی وهزیری داراییه، کهئاخۆ حکومهت چهند قهرزاری بانکه بیانی و ناوخۆییەکان و بهڵێندهران و موچهخۆرانی خۆیهتی؟ دهیهوێت کهی و چۆن ئهو قهرزانه بداتهوه؟؟؟

لهدوایین لێدوانى وهزیرى داراییدا هاتووه کهحکومهت تهنها هەشت موچهى موچهخۆرانى ههرێم قهرزاره، ئایا ئهوه ههر بهڕاستیهتى یان خهڵکى بهگێل دهزانن، ئهوه کارى ئێوهیه ئهو ههڵهیه راست بکهنهوه.

- وهزیری نهوتی عێراق دهڵێت حکومهتی ههرێم دهبێت رۆژانه داهاتی (200) ههزار بهرمیل نهوت وهک شایسته داراییهکان بداتهوه بهکۆمپانیاکانی وهبهرهێنانی نهوت، بپرسن ئهمه بۆچی و تاکهی؟

من بهپهرلهمانی کوردستان و پهرلهمانتاره بهڕێزهکان دهڵێم گهر توانیتان دهست بۆ ئهو دۆسیانه ببهن ئهوه ئێوه شایستهی دهستخۆشی و رێزو جێی شانازیی دڵخۆشى جهماوهری کوردستان دهبن.

بهڵام دیاره لهدنیای مۆدێرنهدا کارێکی نوێ بۆ پهرلهمان زیادبووه ئهو خهڵکه عهوامهی وهک ئێمه ئاگامان لێی نیه، ئهویش داهێنانی زاراوه و دهستهواژهی نوێیه!!! ئیتر نازانم ناوهنده ئهکادیمی و زانکۆکانی کوردستان کاریان چییه؟!

کارهکانی پهرلهمانی کوردستان هیچ نهبێت لهم خولهدا دیارو روونن، یهکهم متمانهدان بوو بهکابینهی نۆى حکومهتى ههرێمى کوردستان و دهرکردنی یاسای لاوهکی، ئیتر شتێک بهناوی پهسهندی بودجهو بانگهێشتی بهرپرسانی حکومی و لێسهندنهوهی متمانه شتێکی وا لهگۆڕێدا نیه!!! گهر ئێوه بهم جۆره کارانه دڵتان خۆشبکهن و ههر وا بهردهوام بن ئایا هیچ گۆڕانکاریهکى ئهرێنى وهدى دێت؟؟؟

 بۆیه حهق نیه ئیتر دهستبهتاڵی وهکو ئێمهش رهخنه لهکارهکانتان بگرین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار