داعش پوکانەوەو گەشانەوە

هاوڕێ توانا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ توانا 

ساڵێک لەمەوبەر دوایین پێگەی داعش کەباغۆز بوو رزگارکراو کۆتایی جوگرافیای خەلافەت راگەیاندرا،  ساڵ وەرنەسوڕا

کۆتاییش بەژیانی خەلیفە هێنرا،  پرسیار ئەوە ئایا کۆتایی خەلافەت و خەلیفە کۆتایی داعشە؟ وەڵام بەو پرسیارە ئەوە

شەبابی سۆماڵی و نوسڕە لەشام و ئێستاش داعش و گروپە پەرتەکانی تەکفیر ئەولادی شەرعی ئەو دیدگایەن کەدنیا دابەشی دوو رەنگ و دنیابینیە دەکەن، ئەویش دنیای دارلکفرو دارلئیسلام

هیچ فیعلێک بێ پێشینەو فیکر نیە، تیرۆر بەرلەوەی ئەکتێک بێت تیۆرێکە بەدەیان تیۆرسین لەپشتیەوە وەستاوە، قاعیدەی ئەنتەرناسیۆنال بۆکۆحەرام لەنێیجریا، شەبابی سۆماڵی و نوسڕە لەشام و ئێستاش داعش و گروپە پەرتەکانی تەکفیر ئەولادی شەرعی ئەو دیدگایەن کەدنیا دابەشی دوو رەنگ و دنیابینیە دەکەن، ئەویش دنیای دارلکفرو دارلئیسلام و حەرام و حەلاڵ فریشە و شەیتان ئیدی ئەم دیدگایە بۆ دین و دنیا  دژە بەجیاوازی،  فووتەو مەتری ئەوان بۆ ژیان و ئازادی تائەو شوێنەیە کەئەوان کێشاویانە! بۆیە شەڕی تیرۆر بەرلەوەی شەڕی  فیعل بێت، شەڕی فیکرە بەرلەوەی  لەتیرۆر بدرێت دەبێت لەتیۆر بدرێت ئیدی رەوتی رووداوەکانی چەندساڵی رابردووش ئەو راستینەی زەقکردەوە، کە وا موکین نیە رووبەڕووبوونەوەی عەسکەری و حەلی ئەمنی گەرای توندڕەوی بەرەو پوکانەوە ببات، بەڵکو ئەگەر لەشوێنێک بپوکێتەوە ئەوا لەچەندین جێگا دەگەشێتەوە، چونکە تیۆری توندئاژۆیی کەوا داینەمۆی ئەکتی تیرۆرە، هێشتا بەدەستلێنەدراوی ماوەتەوە.

دەبێت ئەوەش بگوترێت کەوا داعش و گروپە جیهادیستەکان چەندە زادەی ئەو توراسە تیۆری و فیکریەن، هێندەش زادەی ئەو فەزا پڕ لەستەم و ناعەدالەتیەی ناوچەکەن هەر لەغیابی دەوڵەت و دیموکراسی  و  باری نالەباری  ئابوری و بێکاری و بوونی هەژاری تافیتنەی مەزهەب، هەمووی وێکڕا ئەو ژینگەیە دەخوڵقێنن کەداعش و هاوشێوەکانی بەرهەمبێنن، هەربۆیە گەشانەوەی داعش بەندە بەپوکانەوەی  ئەم ژینگەیە کەداعش تیایدا گەشە دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار