سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: ته‌ندروستیم باش نییه و ناتوانم وه‌ک پێویست هه‌ناسه بده‌م
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بارى ته‌ندروستیى سه‌لاحه‌ده‌ین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په له گرتوخانه‌ى "ئێدیرنه" تێک چوو، ئه‌مڕۆ له نوێترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌ک، باس له ته‌ندروستى خۆى ده‌کات و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه باش نیم.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2019 ده‌میرتاش له دیمانه‌یه‌کیدا بۆ رۆژنامه‌ى (ئێڤرانسال)ى تورکی، ئاماژه ده‌دات ئێستاش ناتوانێت وه‌کوو پێویست هه‌ناسه بدات.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌شڵێت:" به‌داخه‌وه ڕه‌وشى ته‌ندروستى من زۆر باش نیه، به‌ڵام ئاشکرانه‌کردنى دۆخى ته‌ندروستیم بۆ ڕایگشتى و حزبه‌که‌م بڕیارى تاکه‌که‌سى خۆم بووه".
هه‌روه‌ها وتیشی"له ناو زیندانه‌کانى تورکیادا به ده‌یان کورد ده‌ستگیرکراون که توشى نه‌خۆشى سه‌خت بون، بۆیه من نه‌مویست بۆ هۆى نه‌خۆشیه‌که‌مه‌وه ده‌رکه‌وم".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سیاسه‌تمه‌دارێکى کوردى زازایه، له نیسانى ساڵى 1973 له شارۆچکه‌ى پالۆى سه‌ر به پارێزگاى خارپێتى باکوورى کوردستان له‌دایکبووه، له 2007 له‌سه‌ر لیستى پارتى کۆمه‌ڵگاى دیموکراتیک وه‌کوو نوێنه‌رى پارێزگاى ئامه‌د بۆته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا و له دواى قه‌ده‌غه‌کردنى ئه‌م پارته له لایه‌ن دادگاى ده‌ستوورى تورکیاوه، له 2010 بوو به هاوسه‌رۆکى پارتى ئاشتى و دیموکراسی گه‌لان(هه‌ده‌په).
له 4ى تشرینى یه‌که‌مى 2016 دا له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه له‌گه‌ڵ فیگه‌ن یوکسه‌کداغ و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستگیرکران.