سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم: قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى 423 ملیار دیناره
17.79% ى پاره‌که بۆ حکومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بڕى دوو ملیار و 770 ملیۆن دینار
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم رایگه‌یاند له پێنج ساڵى ڕابردوودا، قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى زیاتر بووه له 423 ملیار دینار، که له‌و ڕێژه‌یه ته‌نها 17.79%ى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ى کانونى یه‌که‌مى 2019 ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"له‌دواى ساڵى 2014ه‌وه تا ئێستا قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان زیاتر له 423 ملیۆن دینارى تێپه‌ڕاندووه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، له‌و ڕێژه‌یه توانیویانه بڕى 17.79% ى پاره‌که بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه و ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بڕى دوو ملیار و 770 ملیۆن دینار.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر وتیشى:" تا ئێستا هه‌زار و 27 داواى سزاییان هه‌بووه و 281 که‌یسیش ئاڕاسته‌ى دادگاى تایبه‌تمه‌ند کراوه و 299 داواى سزایش داخراوون و 304 داواى سزایى له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان".
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆکى ده‌ستى ده‌ستپاکى له‌کاتێکدایه که کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم پلانى رووبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستپێکردووه و لایه‌نه‌کانى به‌شدار له حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که چاکسازى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو رێگرى کردن له گه‌نده‌ڵییه‌کان.