چالاکوانێکى تر‌ى خۆپیشانده‌رانه‌کانى به‌غدا کوژرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ چالاکوانێکى به‌شدار له خۆپیشاندانه‌کانى به‌غدا ته‌قه‌ى لێ‌کرا و کوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11کانونى یه‌که‌ىم2019، ڕایگه‌یاند، "عه‌لى لامى چالاکوانى مه‌ده‌نى له‌کاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له خۆپیشاندانه‌کانى گۆڕه‌پانى ته‌حریرى شارى به‌غدا له ناوچه‌ى شه‌عب به چه‌کى بێ ده‌نگ ته‌قه‌ى لێکراوه و به‌هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه".
سه‌رچاوه‌که ڕونیکرده‌وه" ڕوداوه‌که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕویداوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێکردووه، ته‌رمى عه‌لى لامی-یان بۆ دادپزیشکى گواستووه‌ته‌وه".
دوابه‌دواى ده‌ستپێکردنى خۆپیشاندانه‌کان، هه‌ڵمه‌تێکى رفاندن و کوشتنى چالاکوانان ده‌ستپێکردووه و تادێت ژماره‌که ڕ‌وى له زیادبوونه، رۆژى سێشه‌ممه له ڕاگه‌یێندراوێکدا لیژنه‌ى مافه‌کانى مرۆڤى په‌رله‌مانى عێراق هۆشداریدا و ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌کانى رفاندن و کوشتنى چالاکوانان به‌رده‌وام بن له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق ده‌کرێ".
ماوه‌ى دوو مانگه له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌کى دیکه‌ى عێراق خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆى گرژى و ئاڵۆزییه‌کانیشه‌وه تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 400 خۆپیشانده‌ر کوژراون و هه‌زارانى دیکه‌ش برینداربوون.