پنتاگۆن: ده‌بێت له باکورى سوریا لێکۆڵینه‌وه له ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ بکرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له سوریا ده‌که‌ن، دواى ده‌ستپێکردنى هێرشه‌کانى سوپاى تورکیا بۆ ئه‌و وڵاته.
مارک ئیسپه‌ر، وه‌زیرى به‌گرى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانى کۆنگرێسدا رایگه‌یاند له ئێستادا ژماره‌ى سه‌ربازانى سوپاى وڵاته‌که‌ى له باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا 600 سه‌ربازیان له‌وێیه‌و له ژماره‌یه‌ک خاڵى چاودێرى و بنکه‌ى سه‌ربازى بڵاوه‌یان پێکراوه.
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له سوریا ده‌کات دواى هێرشه‌کانى تورکیا و بۆ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا" ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا تاوانى جه‌نگ ئه‌نجامدراوه ئه‌وا سزاى ئه‌وانه ده‌ده‌ن که ئه‌نجامیانداوه".
ئه‌ندامانى کۆنگرێسى ئه‌مریکا پڕۆژه یاسایه‌کیان ئاماده کردووه بۆ سزادانى تورکیا له‌به‌ر دوو هۆکارى سه‌ره‌کى، یه‌که‌میان کڕینى موشه‌کى ئێس 400ى روسى له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه‌و دووه‌میان ئه‌ندامادانى تاوانى جه‌نگ، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌که تێبپه‌ڕێندرێت ئه‌وا سزاى قورس چاوه‌ڕێى تورکیا ده‌کات.