وێنه‌یه‌کى نوێى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڵاو ده‌بێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وێنه‌یه‌کى نوێى هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و هاوسه‌رى تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ باڤڵ کوڕه گه‌وره‌که‌ى و برازاى هاوسه‌ره‌که‌ى لاهور تاڵه‌بانى بڵاوده‌بێته‌وه.
له وێنه‌که‌دا هێڕۆ ئیبراهیم له نێوان باڤڵ و لاهوردا دانیشتووه‌و ده‌ستى له‌ناو ده‌ستى هه‌ردووکیاندایه.
له‌وێنه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت بارى ته‌ندروستى هێرۆ ئیبراهیم زۆر جێگیرنییه‌و تێکچووه‌و نه‌یتوانیووه وه‌ک ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى و جه‌مسه‌رێکى به‌هێزى نێو یه‌کێتى ڕۆڵ ببینێت.
هێرۆ، کچى سیاسى و رۆشنبیر ئیبراهیمم ئه‌حمه‌ده، له سه‌رده‌مى خه‌باتى شاخدا له له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى به‌رده‌وام بووه له خه‌باتى چه‌کدارى و زیاتر له‌شاخ کارى میدیاى کردووه، له دواى راپه‌ڕینیشه‌وه سه‌رقاڵى چالاکییه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بووه، دواتر بۆته ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی.
بڕیاره یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له 21ى ئه‌م مانگه‌دا که ته‌نها 9 رۆژى ماوه کۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌ستن له‌کاتێکدا که کۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌کان ته‌واو بووه‌و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره یه‌کلایبونه‌ته‌وه.