تورکیا بارى نائاسایى راگه‌یاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌ى دوێنێ شه‌و له شاره‌کانى تورکیا بارى نائاسایى له‌و ناوچانه راگه‌یاند که بووه‌ته هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 22 که‌س و برینداربوونى هه‌زارو 330 که‌سى دیکه.
دوێنێ شه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به قوڵایى 6.75 کیلۆمه‌تر له‌نێو زه‌ویدا روویداو له شاره‌کانى رۆژئاڤاى کوردستان و هه‌رێمى کوردستان هه‌ستى پێکرا.
سوله‌یمان سۆیلو، وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا نوێترین ئامارى قوربانییه‌کانى بوه‌له‌رزه‌که‌ى ئاشکرا کرد که تا ئێستا 22 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هه‌زارو 330 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌وه حکومه‌تى تورکیا له‌ناوچه کاره‌ساتباره‌کن بارى نائاسایى راگه‌یاند و له‌ئێستادا تیمه‌کانى فریاگوزارى خه‌ریکى ده‌رهێنانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردووى بینا روخاوه‌کانه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌کى دیکه له شارۆچکه‌ى سیڤیرجه‌ى سه‌ر به‌شارى خارپێت روویداوه‌و هاوڵاتیان له خێوه‌ته‌کان ده‌مێننه‌وه له‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى.