ئه‌مریکا دوو هه‌زار سه‌رباز له‌هه‌رێمى کوردستان جێگیر ده‌کات
ئه‌مریکا هێزى سه‌ربازى ده‌هێنێته سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گفتوگۆى ورد له نێوان به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکاو سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمدا کراوه که چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌هه‌رێم دروستبکرێت و ژماره‌ى سه‌ربازه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بگه‌یه‌نرێته دوو هه‌زار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى کانونى دووه‌مى 2020 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى سعودى ئاشکراى کرد به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکا چه‌ند پێشنیارێکیان بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له‌ناوچه‌که له‌به‌رده‌ستدایه، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمدا له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیارێک کراوه که چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له نزیک سلێمانى و باشووى هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه دابمه‌رێنرێت و له 500 سه‌ربازه‌وه تا دوو هه‌زار سه‌رباز بگرێته خۆی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو که هه‌ر گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌غدا بکرێت که پێنج هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریکا جێگیر کراوه ده‌بێت عێراق لایه‌نى ئابورى خه‌رجى سه‌ربازه‌کانى واشنتن بگرێته خۆی.
له کاتى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له باکورى سوریا و هێشتنه‌وه‌ى ته‌نها 600 سه‌رباز زۆرینه‌یان له‌رێگه‌ى خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه پاشه‌کشه‌یان کرد و به‌شێکیان برانه بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارو به‌شێکى که‌میشیان له پارێزگاى هه‌ولێر جێگیر کران.