فه‌رمانده‌ى سوپاى ئه‌مریکا بۆ جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانێ: پارێزگارى له رۆژئاڤا ده‌که‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم کۆبانێ له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ کێنیت مه‌کێنزی، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریکا کۆبونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنى پاراستنى کیانى رۆژئاڤاى کوردستانیان پێداوه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى کانونى دووه‌مى 2020 جه‌نه‌ڕاڵ کێنیت مه‌کێنزی، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریکا سه‌ردانى رۆژئاواى کوردستانى کرد و له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و فه‌رمانده‌کانى هاوپه‌یمانان له ناوچه‌که کۆبووه‌وه و باسیان له چالاکییه‌کانى هاوپه‌یمانان و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان کردووه‌ته‌وه دژى داعش له‌ناوچه‌که‌دا.
مه‌کێنزى له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان له سووریا رایگه‌یاند، هێزه‌کانیان له هه‌فته‌یه‌کدا نزیکه‌ى سێ بۆ چوار ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازیى دژى داعش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به‌پێى میدیاکانى رۆژئاڤاى کوردستان مه‌کێنزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مریکا به‌ڵێنى پاڵپشتى و هاوکارى و پارێزگارى له کیانى رۆژئاڤاى کوردستان داوه‌ته مه‌زڵوم کوبانێ، جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدیش باسى ئه‌و ناوچانه‌ى کردووه که داعش جموجۆڵیان تێیدا هه‌یه.
له‌ماوه‌ى مانگى رابردوو تا ئێستا هێزه‌کانى ئه‌مریکا دوو کاروانى سه‌ربازى و لۆچستیان ناردووه بۆ رۆژئاڤاى کوردستان و به‌شێکیان دراوه‌ته هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و به‌شه‌که‌ى تر‌ى بۆ ئه‌و 600 سه‌ربازه‌ى ئه‌مریکا رۆشتووه که له‌رۆژهه‌ڵات و باکورى سوریادا جێگیر کراون.