حکومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تێکى نوێى ئابوورى داده‌ڕێژێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى کۆبونه‌وه‌و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوری‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر داڕشتنى سیاسه‌تێکى نوێى ئابورى کراوه".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوورى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و وه‌زیرانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نه‌که‌و پارێزگاره‌کانى هه‌ولێرو سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆک.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: "یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئابوریمان ئه‌نجامدا، گفتوگۆمان کرد له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و داڕشتنى سیاسه‌تێکى نوێى ئابوری."
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێى هه‌ندێک ڕێکاریشیان کردوه بۆ پاڵپشتیکردنى زیاترى که‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رھێنه‌ران له پێناو سه‌قامگیریى ئابورى و ره‌خساندنى هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و ده‌رچوانى زانکۆ.