حه‌سه‌ن رۆحانى په‌یامێکى توند ده‌داته ئه‌ردۆغان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند که پێویسته تورکیا رێز له هه‌موو رێککه‌وتنه‌کانى تایبه‌ت به سوریا و یه‌کپارچه‌یى و سه‌روه‌ریى خاکى ئه‌و وڵاته بگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ى شوبات حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند پێویسته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه و رێز له یه‌کپارچه‌یى و خاکى سوریا بگرێت به هه‌موو ئه‌و رێککه‌وتنانه‌وه پابه‌ند بێت.
هه‌روه‌ها وتیشی:" ئیدلب شارێکى سوریایه و نابێت تورکیا به بیانووى ترس له لێشاوى په‌نابه‌ران سه‌روه‌ریى خاکى سوریا ببه‌زێنێت، دواى بنبڕکردنى تیرۆرستانیش، په‌نابه‌ره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئیدلب".
رۆحانى پێشیوابوو توانیویانه قورسترین فشاره‌کانى ئه‌مریکا تێپه‌ڕێنن و ئێستا واشنتن درکیان به‌وه کردووه که سیاسه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ر تاران هه‌ڵه بووه.