جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: سه‌ر دانانهوێم و پاشه‌کشه له هه‌ڵوێسته‌کانم ناکه‌م
"هه‌موو ئه‌وه‌ى بڵاوده‌کرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێکى داشۆراوه له ئه‌خلاق و ره‌وشتى سیاسی"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" بڵاوکردنه‌وه‌ى درۆ و ده‌له‌سه سه‌ر دانانهوێم و پاشه‌کشه له هه‌ڵوێسته‌کانى ناکه‌م".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه رایگه‌یاند:" هه‌موو ئه‌وه‌ى بڵاوده‌کرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێکى داشۆراوه له ئه‌خلاق و ره‌وشتى سیاسی، هه‌مو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه نه پاشه‌کشه ده‌که‌م، نه سه‌ر داده‌نوێنم، ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان له‌پشته‌وه بوه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه".
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو، "هه‌موان ده‌زانن که شتى دروستکراو و شێوێندراو، له‌ڕاست و دروست جیابکه‌نه‌وه بۆیه من دڵنیام خه‌بات و ماندوبونى 40 ساڵه‌ى پێشمه‌رگایه‌تیى به درۆکردن و هێرش و پینه‌و په‌ڕۆ ناشۆرێته‌وه".
جه‌ختیشیکردوه‌ته‌وه، "دڵنیاى ده‌ده‌ین که هه‌ڵوێستى به‌نده به‌رامبه‌ر ناحه‌زانی، هێنده هه‌راسانى کردون و تینى بۆ هێناون په‌نا بۆ چه‌په‌ڵترین ڕێگه ده‌به‌ن و ناوه‌ستن له بوختانکردن".
ئاشکراشیکردوه، "سه‌رجه‌م دڵسۆزانى یه‌کێتى و کوردستان ئاگادارده‌که‌مه‌وه وه‌ک چۆن له ڕابردودا لوله‌ى تفه‌نگى دوژمن ڕاینهگرتوم ئێستاش هاش و هوشى ڕاگه‌یاندنى بێ بنه‌ما ڕام ناگڕێت، چاوه‌ڕوانیش بن بن هه‌ڵوێسته‌کانمان ده‌گه‌ن به ئامانج، به سه‌رکه‌وتنى یه‌کێتیه‌که‌مان کۆتایى دێت".