تەقەکەرێکی خۆپیشاندانەکەی عەربەت زێره‌ڤانییه‌، بەکەفالەت ئازادکراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

یهکێک لهو دوو کهسهى که تهقهیان بهسهر خۆپیشاندهرانی دانیشتوانی ناحیهى عهربهتدا کرد لەسەرەتای ئەم مانگەدا پێشمهرگهی زێرهڤانیهو دوای نۆ رۆژ لهدهستگیرکردنیان به بڕیاری دادوهر بهکهفالهت ئازادکراون تا رۆژی دادگاییکردنیان.

رۆژی سێ شهممه 4ی ئهم مانگه، لهکاتی بهڕێوهچوونی خۆپیشاندانهکهی دانیشتوانی ناحیهی عهربهتدا کهسێک لهناو ئۆتۆمبێلهکهیهوه تهقه بهسهر خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنیهکاندا دهکات و دوابهدوای تهقهکه لهلایهن بهڕێوهبهری ئاسایشی عهربهتهوه پهیوهندی دهکرێت بهبازگهی عهربهت سلێمانیهوهو لهوێ دهستگیردهکرێن.

دابان محهمهد عارف بهڕێوهبهری ناحیهی عهربهت به هاوڵاتى وت «ئێمه وهک ئیدارهی ناحیه ههر لهساتی روداوهکهوه سکاڵامان لهسهر ئهو دووکهسه تۆمارکرد، دوای ئهوهی ماوهى نۆ رۆژ دهستبهسهرکران، به بڕیاری دادوهر ههریهکهیان به بڕی 500 ههزار دینار ئازادکراون تارۆژیی دادگاییکردنهکهیان و یهکێک لهو دووکهسهش پێشمهرگهی زێرهڤانی بووه«.

ژمارهیهک لههاوڵاتیان و چالاکانی مهدهنی ناحیهی عهربهتی نزیک سلێمانی بهمهبهستی داواکردنی نهوت و کارهباو خزمهتگوزاری خۆپیشاندانێکیان ئهنجامداو بۆ ماوهی نزیکهی دوو کاتژمێر رێگای سهرهکی سلێمانی ههڵهبجهیان داخست.

نهبهز محهمهد یهکێک لهڕێکخهرانی خۆپیشاندانهکه پێشتر به هاوڵاتى راگهیاندبوو دهیان کێشه لهسنوری ناحیهکهماندا ههیه، بۆ گهیاندنی ئهو کێشانه بهلایهنی پهیوهندیدار هاتینه سهر شهقام، چونکه ماوهی سێ ساڵه نهوت دابهشنهکراوه، جۆزهی (16) ئهمپێریمان ههیه دهبوو (18 بۆ 20) سهعات کارهبای نیشتیمانیمان ههبێ بهس ئێستا تهنها (12) کاتژمێر کهمتریشه، جگه لهوانه ئێستا کێشهی غازیشی هاتووهته سهر.

ئهو رێکخهرهی خۆپیشاندانهکهی ناحیهی عهربهت ئاماژهی بهوهشکرد ئهوان ماوهی ههفتهیهکیان داوهته بهڕێوهبهری ناحیهو لایهنه پهیوهندیدارهکان، وتیشی «ئهگهر ئهو داواکاریانه جێبهجێنهکرێت، دێینهوه سهر جادهو فشارو رێگای مهدهنی توندتر دهگرینهبهر».

بهرێوهبهرى ناحیه سهبارهت بهداواکاریهکانی خۆپیشاندهران وتی «ئێمهش چاوهراوانی جێبهجێکردنی بهڵێنهکانین لهسهروی خۆمانهوه، بڕیاره لهرێگهى حکومهتی عێراقهوه 30 ملیۆن لیتر نهوت بگاته سلێمانی و ناحیهکهی ئێمهی وهک یهکهم شوێن بهشی خۆی پێدهدرێت».

 

 

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار