ئایەتوڵایەک بکوژی بن لادن‌و بەغدادی‌و قاسم سولەیمانییە

ئایەتوڵا مایکڵ، کە بەشازادەی تاریکی بەناوبانگە؛ دیارترین که‌سایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکایه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

مایکڵ دی ئاندریا ئەفسەریکی پلەبەرزی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی)یە، ئێران بەبکوژی قاسم سولەیمانی دەزانێت  کەھاوکات رۆڵی ھەبووە لەڕاوەدونان و کوشتنی چەکدارانی قاعیدە لەئەفغانستان.

میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە کەکەسێک بەناوی مایکڵ دی ئاندریا لەدەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا، پلانی سەردار قاسم سولەیمانیی داڕشتووە کەئۆپراسیۆنەکە جێبەجیکرا لەبهرهبهیانی رۆژی ههینی 3ی کانوونی دووهمی 2020.

لەو ئۆپراسیۆنەدا قاسم سولهیمانی فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئهبومههدی موهەندیس جێگری سهرۆکی دهستهی حهشدی شهعبی لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژران لهنزیک فڕۆکهخانهی بهغدا.

مایکڵ دی ئاندریا لە سی ئای ئەی بە  «شازادەی تاریکی» بەناوبانگە. کاتێک لەگەڵ ژنێکی موسوڵماندا ھاوسەرگیریی کردووە، دواتر موسوڵمان بوونی خۆی راگەیاندووە، ھەر بەھۆی ئەوەیە کە ناویان لێناوە ئایەتوڵا، بەڵام میدیای ئێرانی دەڵێت «بۆ گەیشتن بەئارەزووەکانی بەدرۆ بووەتە موسوڵمان».

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەدووی حوزەیرانی ٢٠١٧ لەڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە مایکل دی ئاندریا وەکو سەرۆکی دۆسیەی ئێران لەدەزگای سی ئای ئەی هەڵبژێردراوە. لەساڵی ٢٠٠٠ی زاینی بەبەرپرسی ناوەندی دژەتیرۆری سی ئای ئەی دیاریکرا.

بەڕاپۆرتی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ھەر لەوکاتەدا بەرپرسی ئۆپراسیۆنی گەڕان بەدوای ئۆسامە بن لادن سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە بووە. بەپێی راپۆرتەکە بەڕێوەچوونی ئەو بەرنامەیە بووەتە هۆی لەناوبردنی هەزاران گومانلێکراو بەئەندامێتی لەتۆڕە تیرۆریستییەکان.

دوای ئەوەی ترەمپ لەھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستھێنا؛ ئایەتوڵا مایکڵی کردە سەرۆکی دۆسیەی ئێران لەدەزگای سی ئای ئەی. بەپێی وتەی فەرمانبەرانی هەواڵگری پێشوو و ئێستای سی ئای ئەی دەستنیشانکردنی مایکل دی ئاندریا یەکەم هەنگاوی گرنگی ترەمپ بووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران.

نیویۆرک تایمز دەڵێت «لەڕوانگەی سەرۆکی سی ئای ئەی، مایکل دی ئاندریا کەسێکە کەخووی بە کارکردن گرتووەو بەباشی دەتوانێت رۆڵی ھەواڵگریی سەبارەت بەئێران  لە سی ئای ئەی لەئەستۆ بگرێت».

میدیای ئیرانی دەڵێت ئەو هێزانەی کە لەژێر رێنوێنی دی ئاندریا کاریان کردووە رۆڵی بنەڕەتییان لەکوشتنی عماد موغنیە لەفەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان ھەبوو لە ٢٠٠٨ دا. ئەوان بەهاوکاری ئیسرائیلییەکان و سی ئای ئەی، بە ئەو بۆمبەی کە لەئۆتۆمبیل دایاننابوو، موغنیەیان لەدیمەشق کوشت.

ھەروەھا جەخت لەوە دەکەنەوە کەئۆپراسیۆنی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعشیش لەژێر چاودێری ئەو ئەنجامدراوە.

میدیای ئێرانی دەڵێت «سپاردنی دۆسیەی ئێران لە سی ئای ئەی بەئاوەها کەسێک بە ئەو پێشینەوە نیشانگرتنە لەپڕۆژەی کوێرو درێژخایەنی ئەمریکا دژ بەئێران».

ھەروەھا دەڵێت کەکوشتنی سولەیمانی لەڕوانگەی واشنتۆنەوە، «واتا لەناوبردنی یەکێک لەسەرسەختترین لەمپەرەکانی بەردەم هاتنەدی ئامانجەکانی ئەمریکا لەناوچەکە».

دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شارەکانی ئێرانیش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئەمریکاو ئیسرائیل و سعودیەیان تۆمەتبار کرد.

محەمەد جەعفەر مونتەزری داواکاری گشتی ئێران دەڵێت «ریشەی ئەم ئاڵۆزی و پشێویانە دەگەڕێتەوە بۆ دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل... پلانداڕێژی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە، کەسێکی ئەمریکییە بەناوی مایک دی ئەندریا، بەرپرسی دژە تیرۆرە لەدەزگای هەواڵگری ئەمریکا.

ھەروەھا دەڵێت «پلانی خستنی رژێمی ئێران لەلایەن سی ئای ئەی و موساد داڕێژراوەو سعودیە لەڕووی داراییەوە سپۆنسەریەتی».

ئەمە یەکەم جار نییە کەبەرپرسانی ئێرانی، ریشەو هۆکاری نائارامی و ناڕەزاییەکانی ناوخۆ، دەخەنە پاڵ دوژمنی دەرەکی.

دوو ساڵ لەمەوبەر رێکس تیلرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوکاتەدا لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکانی ئێراندا وتی کەواشنتۆن پشتیوانی لەئامانج و ویستی خەڵکی ئێران دەکات بۆ گۆڕینی رژێمی ئەو وڵاتە بەشێوەی ئاشتیانە.

چەند رۆژ بەر لەم لێدوانەی تیلرسن، نیویۆرک تایمز لەوتارێکدا ئاماژەی بەکەسێک کرد بەناوی مایکڵ دی ئەندریا، کەکرایە بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە سی ئای ئەی ئەویش بە ئایەتوڵڵا مایکڵ بەناوبانگە.

مایکڵ دی ئاندریا، ناسراو بە ئایەتوڵڵا مایکڵ و شازادەی رەش، دوای ئەوەی کەژیانی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی موسوڵمان پێکدێنێ، نازناوی ئایەتولڵا مایکڵی پێدەدرێ، مایکڵ لەمیانەی راپەڕاندنی ئەرکێکیداو سەردانی بۆ وڵاتێکی بیانی، لەگەڵ ئەم ژنە موسوڵمانە ئاشنا دەبێت. دەگوترێ مایکڵ بڕاوی بەئایینی ئیسلام هێناوە، بەڵام میدیای ئێرانی دەڵێت کە زۆر پابەندی رێوشوێنەکانی ئەم ئایینە نییە.

بەپێی راپۆرتەکان، ئایەتوڵڵا مایکڵ لەئۆپەراسیۆنە ئامانجدارەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، بەرپرسایەتی گەورەی لەئەستۆ بووە. لەئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانە، هەزاران کەس لەئەندامانی تۆڕە تیرۆریستییە ئیسلامییەکان لەناوبردراون.

لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز ئاماژە بەوەشکراوە، کە مایک پامپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، بەدوداچوونیان کردووە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی و رێککەوتنی ئەتۆمی و زانیاریی تەواویان داوە دەربارەی پابەندبوون یان پێشێلکردنی خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە لەلایەن ئێرانەوە، دواتر ئەمەش بووەھۆی ئەوەی ترەمپ رێکەوتنەکە ھەڵبوەشێنێتەوە.

نیویۆرک تایمز دەنووسێت، لە روانگەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، ئەندریا دەتوانێ بەباشترین شێوە کاروباری هەواڵگری لەئێران، بگەیەنێتە ئەنجام.

ئایەتوڵڵا مایکڵ، ناوبانگێکی لەڕادەبەدەری هەیە. هیچ کام لە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری بەڕادەی مایکڵ رۆڵیان لەلاوازکردنی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە نەبووە. کاتێک کەچاودێری بەسەر کوژرانی ئۆسامە بن لادن دەکرد، نازناوی شازادەی تاریکی پێدرا.

راپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز لەبارەی تایبەتمەندیەکانی ئایەتوڵڵا مایکڵ دەڵێت، کە بەردەوام جگەرە دەکێشێت. بەهەمان رادە کەزیرەک و وشیارە، بەهەمان رادەش رەفتارێکی توندوتیژی هەیە. ئەمەش وای کردووە کەزۆرێک لەکارمەندانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ئامادە نەبن لەگەڵی کاربکەن.

میدیای ئێران دەڵێت «دۆناڵد ترەمپ، بەدانانی ئەم فەرمانبەرە ئەمنییە نیشانیدا، کە تادێ هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەئێران توندتر دەبن».

میدیای ئێرانی دوای نزیکەی مانگێک لەکوشتنی قاسم سولەیمانی بڵاویان کردەوە کە مایکڵ ئاندریا کوژراوە، لهئهنجامی کهوتنهخوارهوهی فڕۆکهیهکی ئهمریکی لهئهفغانستان، بەڵام ئەمەریکا پشتڕاستی نەکردەوە.

ئاژانسی تهسنیمی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران سەرەتای ئەم مانگە بڵاویکردهوه که بهگوێرهی سهرچاوه روسییهکان، مایکڵ دی ئاندریا بهرپرسی کوشتنی لیوا قاسم سولهیمانی لهڕووداوی تێکشکانی فڕۆکهیهکی ئهمریکی لهئهفغانستان کوژراوە.

ئاژانسهکه ئاماژهی بهوهداوه که مایکڵ دی ئاندریا دیارترین کهسایهتی دهزگای ناوهندی ههواڵگری ئهمریکایه لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاستداو بهرپرسی ئۆپهراسیۆنهکانی ههواڵگری ئهمریکا بووه لهعێراق و ئێران و ئهفغانستان.

ئەوەش دوای ئەوە ھات کەبزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند که‌ له‌ویلایەتی غەزنی ئه‌فغانستان فڕۆکه‌یه‌کی ئه‌مریکییان خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌و دواتر وێنه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌هه‌موو سه‌رنشینه‌کانیشی کوژراون، به‌ڵام ئه‌مریکا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ ره‌تکرده‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار