فازڵ میرانى: ده‌چینه‌وه سه‌ر رێککه‌وتنى پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیى رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ى یه‌کێتیى هه‌ڵیانبژێرێت پیرۆزباییان لێده‌که‌م، ده‌چینه‌وه سه‌ر رێککه‌وتنى پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا".
فازڵ میرانى سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى رایگه‌یاند :"پێمان باشه یه‌کێتیى په‌یره‌و و پرۆگرامى خۆى ته‌واو بکات و سه‌رکردایه‌تى خۆى دیاربکات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه و ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه دووباره بچینه‌وه سه‌ر ئیتیفاقاتى پێشتر چونکه ئێمه شه‌ریکى یه‌کترین ئێمه ته‌ده‌خولناکه‌ین و له ئیێستاوه پیرۆزباییان لیده‌که‌ین"
هه‌روه‌ها میرانى وتیشى "داوایان لیده‌که‌ین ئه‌و رێککه‌وتننامانه‌ى له‌نێوان ئێمه و ماجه‌لالى ره‌حمه‌تى هه‌بوه ئه‌و قیاده‌ى تازه‌یه بێنه‌وه سه‌ر پاى ئه‌و رێککه‌وتنانه."
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى شوباتى 2020، ئه‌نجوومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان هه‌ریه‌ک له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى به هاوسه‌رۆکانى حیزبه‌که‌ى هه‌ڵبژارد .