مه‌کته‌بى دارایى دەبەسترێتەوە به‌هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى ئاشکرایدهکات مهکتهبى دارایى یهکێتى بەستراوهتهوه بههاوسهرۆکانى یهکێتى. ھەریەکە لە بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگی دوێنێ لەھەڵبژاردنێکی ناوخۆییدا بەھاوسەرۆکی یەکێتی ھەڵبژێردران.

فهرید ئهسهسهرد، ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهڵێت «هێشتا ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و ئهنجومهنى سهرکردایهتى نهگهیشتوونهته فۆرمێک تا رێککبکهون لهسهرى بۆ دیاریکردنى دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى سیاسى باڵا، بڕیاردراوه بهگفتوگۆ دهسهڵاتهکان دیارى بکرێت و دواتر بهدهنگى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پهسهنددهکرێت».

فهرید ئهسهسهرد وتی «بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى، نهوهى دووهمى یهکێتین هاتوونهته پێشهوهو ئهوان گهنجن و دهتوانن یهکێتى ببەنه پێشهوه«.

هاوڵاتى: پهسهندکردنى  پهیڕهوى ناوخۆ چى بۆ یهکێتى دهگۆڕێت؟

فهرید ئهسهسهرد: ئێمه پهیڕهوێکمان داناوه که وادهکات باشتر خۆى بگونجێنێت لهگهڵ سهردهمهکهدا، کهمترین بوار نییه بۆ تاکڕهوى لهپڕۆسهى دروستکردنى بڕیاردا لهم پهیڕهوهدا جێگیرکراوه، ئهمه شته تازهکهیه کهئێمه ههموومان ههوڵمان بۆداوه بیهێنینه دى، لهڕێگهى ههڵبژاردنى (124) ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى و لهڕێگهى دانانى ئهو پهیڕهوه ناوخۆیهى ئهمڕۆ پهسهندمان کردو دهنگمان پێداو کۆتایى پێهات.

هاوڵاتى: هاوسهرۆکانى یهکێتى بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى چ دهسهڵاتێکیان ههیه؟

فهرید ئهسهسهرد:ئهوان پێش ههموو شتێک ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتین، ئهنجومهنى سهرکردایهتى کۆمهڵێک دهسهڵاتى لهبوارى بهڕێوهبردنى ئهرکهکاندا پێداون، لهبهرئهوه بهدڵنیاییهوه دهسهڵاتیان زۆره، بهڵام لهههمانکاتدا کۆمهڵێک دهزگا ههیه لهوانه ئهنجومهنى سهرکردایهتى رۆڵیان ههیه لهدروستکردنى بڕیاردا.

هاوڵاتى: ئهگهر ئهندامێکى سهرکردایهتى موخالهفهى پهیڕهوى ناوخۆ مامهڵه بکات، کێ لێپێچینهوهى لهگهڵ دهکات هاوسهرۆکانى یهکێتى یا ئهنجومهنى سهرکردایهتى؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهم دهسهڵاته لهئهستۆى ئهنجومهنى سهرکردایهتیه نهک هاوسهرۆکانى یهکێتى، ههردوو هاوسهرۆک ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتین، بۆ ههموو ئهندامێکى سهرکردایهتى گونجاوهو بۆ ئهوانیش گونجاوه، چونکه پهیڕهوى ناوخۆ بۆ ئهنجومهنى سهرکردایهتى دانراوه نهک بۆ هاوسهرۆکانى یهکێتى، لهبهرئهوه ههر شتێک لهم بارهیهوه دانرابێت ئهوانیش دهگرێتهوه.

هاوڵاتى: بڕیارى چارهنووسساز لهناو یهکێتیدا چۆن یهکلادهکرێتهوه؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهم مهسهلانه ههمووى دهبێت لهلایهن هاوسهرۆکانى یهکێتى بگهڕێندرێتهوه بۆ ئهنجومهنى سهرکردایهتى، کۆتا بڕیار لاى ئهنجومهنى سهرکردایهتییه، بهڵام هاوسهرۆکانى یهکێتى دهستپێشخهر ئهبن بۆ هێنانى ههر بڕیارێک لهمبارهیهوهو پاشان جێبهجێکردنى.

هاوڵاتى: ئایا یهکێتى مهکتهبى سیاسى دیارى دهکات یا ئهندامانى ئهنجومهنى جێبهجێکردن، ناوهکان یهکلاکراونهتهوه ئهوانهى خۆیان دهپاڵێون؟ بۆ نموونه باس له رهفعهت عهبدوڵاو شاناز ئیبراهیم ئهحمهدو شاڵاو کۆسرهت رهسوڵ دهکرێت بۆ سهرۆک و جێگرو سکرتێرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهمڕۆ داوا لهئهندامانى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کرا ئهوانهى دهیانهوێت خۆیان کاندید بکهن و داوایهک بنووسن لهمبارهیهوه، بهڵام لهمڕۆوه ئهو داوایانه دهخرێنه بهردهم ئهنجومهنى سهرکردایهتى و هاوسهرۆکانى یهکێتى، تائێستا هیچ کاندیدى فهرمیمان نییه، بهڵام لهمهو بهدوا کاندیدمان دهبێت.

ئهنجومهنى جێبهجێکردنمان نیهو ئهنجومهنێکمان ههیه کهڕۆڵى ئهنجومهنى جێبهجێکردن دهبینێت و بهناوه کۆنهکه (مهکتهبى سیاسى) دهبێت ههر ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى لێپرسراوێتى مهکتهبێک وهربگرێت بهشێوهیهکى ئۆتۆماتیکى دهبێته ئهندامى مهکتهبى سیاسى، بهڵام ئهم مهکتهب سیاسییهى ئێستا جیاواز دهبێت لهمهکتهب سیاسى پێشوو، ههموو دهسهڵاتهکان لهئهنجومهنى سهرکردایهتییهوه دهچن بۆ مهڵبهندو مهکتهبهکان.

هاوڵاتى: ئهو لیژنه باڵایه بۆ پێکهێندراوه لهنێوان ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و ئهنجومهنى سهرکردایهتى، ئایا هێشتا نهگهشتونهته رێککهوتن لهسهر دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى که کۆسرهت رهسوڵ سهرۆکایهتى دهکات؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهمه بۆ گفتوگۆیه بۆ دیاریکردنى دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى سیاسى باڵا، لهکۆنگرهى چوارهمى یهکێتى ئهو دهسهڵاتانه دیارى نهکران و هێندرانهوه بۆ پاش کۆنگره، لهو بڕیارهى درابوو کهپێویسته نوێنهرانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و سهرکردایهتى گفتوگۆ بکهن لهسهر دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى، پاشان ئهمه دهگهڕێتهوه بۆ ئهنجومهنى سهرکردایهتى، پاشان ئهنجومهنى سهرکردایهتى بهدهنگى 2 لهسهر 3ى ئهندامهکانى پهسهندى دهکات، دهخرێته ناو پهیڕهوى ناوخۆوهو دهست بهجێبهجێکردنى دهکرێت و کارى پێدهکرێت.

هاوڵاتى: پێشتر کۆسرهت رهسوڵ دانیشتنهکانى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى راگرت، دواتر دهستیپێکردهوهو بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى لهگهڵیدا کۆبوونهتهوه، ئایا نهگهیشتوونهته رێککهوتن؟

فهرید ئهسهسهرد: کۆسرهت رهسوڵ سهفهرى دهرهوهى وڵاتى کردو هیچ کارێک نهمابوو تابیکهین.

لهسهر ئهوه رێککهوتوون که بهگفتوگۆ بێت، نوێنهرانى ئهنجومهنى سهرکردایهتى و ئهنجومهنى باڵاى سیاسى کۆدهبنهوه رێککدهکهون لهسهر دیارى کردنى ئهو دهسهڵاتانه، تائێستا چهند گفتوگۆیهکیان کردووه، بهڵام هێشتا نهگهشتوونهته فۆرمێکى کۆتایى بۆ دیاریکردنى دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى سیاسى باڵا، ههرکاتێک گهشتن بهفۆرمى کۆتایى و رێککهوتن ئهوکاته دێتهوه ئهنجومهنى سهرکردایهتى بۆ دهنگدان.

دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى به رێککهوتن دهبێت لهگهڵ ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى، لهکۆنگرهى یهکێتیش باس لهوه نهکراوه ئهنجومهنى باڵاى سیاسى مافى ڤیتۆیان دهبێت، تهنها لهکۆنگرهدا سهرۆکهکهى و ژمارهى ئهندامهکانى دیاریکراوه، مهسهلهى دهسهڵاتهکان بۆ دواى کۆنگره هێڵدرایهوه.

هێشتا ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککه‌وتن بۆ دیاریکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى

هاوڵاتى: ههڵبژاردنى  دوو گهنج بۆ هاوسهرۆکانى یهکێتى بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى چى بۆ یهکێتى دێنێته کایهوه؟

فهرید ئهسهسهرد: دروشمى کۆنگره بریتى بووه لهنوێبوونهوه، لهبهرئهوه ئێمه  سهرکردایهتى نوێمان ههڵبژاردو پهیڕهوێکى نوێمان داناوه، ههروهها بهبهرنامهیهکى نوێوه کاردهکهین، بهدڵنیاییهوه کاریشمان بۆ ئهوه کردهوه که لهسهرهتاوه سهرکردایهتییهکى گهنج بۆ یهکێتى دابین بکهین، بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى نهوهى دووهمى یهکێتین که هاتوونهته پێشهوه، بهدڵنیاییهوه ئهمانه لهسهرکردایهتى پێشوو باشتر لهسهردهمهکه دهگهن، چونکه ئهوان تێیدا دهژین، ئایندهش ههر بۆ ئهوانه.

هاوڵاتى: بهڵام رهنگه رهخنهیهکیش ئاراستهى یهکێتى بکرێت کهئهم حزبه بهرهو بهبنهماڵهیى دهڕوات؟ یان بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى مافى خۆیان بووهو بهههڵبژاردن بووه؟

فهرید ئهسهسهرد: ئهمان لهسهر ئهو بنهمایه نهبوونهته سهرۆک و نهگهشتوونهته سهرۆکایهتى که سهر بهو بنهماڵهیهن، لهسهر ئهو بنهمایه بووه کهئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتین، ئهندامانى دیکهى ئهنجومهنى سهرکردایهتى ئهوانیان وهک هاوسهرۆکى یهکێتى ههڵبژاردووه.

هاوڵاتى: ئایا مهکتهبهکانى یهکێتى ژمارهیان زیاد کراوه، مهکتهبى دارایى و عهسکهرى لاى کێ دهبێت؟

فهرید ئهسهسهرد: مهکتهبى عهسکهرى یهکێتى نهماوهو یاساى حزبهکان لهعێراق رێگهنادات حزبهکان مهکتهبى عهسکهرییان ههبێت، لهبهرئهوه ئێمه کهپهیڕهوى ناوخۆمان داناوه بهشێوهیهک بووه کهبگونجێت لهگهڵ یاساى ئهحزاب لهعێراقدا.

ئهوهندهى بزانم بهمهکتهبى داراییهوه یهکێتى (10) مهکتهبى ههیه، تهنها مهکتهبى دارایى بههاوسهرۆکانى یهکێتى بهستراوهتهوهو مهکتهبهکانى دیکه لاى ئهندامانى دیکهى ئهنجومهنى سهرکردایهتییهوه دهبێت.

هاوڵاتى: مهکتهبى سیاسى ژمارهیان 10 کهس دهبێت بهپێى مهکتهبهکان یان زیاتر دهبێت؟

فهرید ئهسهسهرد: ناوهکهى مهکتهبى سیاسى دهبێت، بهڵام دهسهڵاتهکانى پێشووى مهکتهبى سیاسى نییه و ههمان دهسهڵاتى مهکتهبى سیاسى جارانى هەیە بتوانن بریار بدهن، رهنگه (11) ئهندامى زیاترى ههبێت، چونکه ههندێک دهزگاى دیکهش ههیه رهنگه ببنه ئهندام تێیدا، ئهوهش بهدوو رێگه ئهندامهکان دیارى دهکرێت یان بهههڵبژاردن یا به رێکهوتن.

هاوڵاتى: ئایا مهڵبهندهکانى یهکێتى کهمدهکهنهوه یان تێکهڵ دهکرێن؟

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هیچ بریارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان نه‌دراوه‌، ژماره‌ى مه‌ڵبه‌نده‌کان ده‌کرێت زیادبکرێت و ده‌کرێت که‌مبکرێته‌وه‌ یان تێکه‌ڵ بکرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار