ئه‌مریکا داوا له‌ سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى عێراق ده‌کات تاوانباران بده‌نه‌ دادگا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوێنێ لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبۆتەوە و داوای كردووە سنورێك بۆ توندوتیژییەكان دژی خۆپیشاندەران دابنرێت تاوانباران رادەستكردنی دادگا بکات.

لە بەیاننامەیەكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 19شوباتى2020، ناوه‌رۆکى چاوپێکه‌تنه‌که‌ى  دیڤد شینكەر لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  بڵاویکردۆته‌وه‌.

دیڤد شینكەر  یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كردووە سنورێك بۆ توندوتیژییەكان دژی خۆپیشاندەران دابنرێت تاوانباران رادەستكردنی دادگا بکات.

 باسی لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و بەردەوام بوونی هاریكارییەكانی نێوانیان كردووە بۆ پشتیوانی لە عیراقێكی گەشەسەند و دیموکرات کردووه‌.

یاردەدری وەزیری دەرەوە نیگەرانی وڵاتەكەی نیشانداوە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی دژ بە خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت لە كاتێكدا ئەوان مافێكی دیموكراتی خۆیان پەیڕەو دەكەن و داوای چاكسازی سیاسی و ئابوری دەكەن، لەگەڵ رادەستكردنی تاوانباران بە دادگا".

بە پێی بەیاننامەكە شینكەر "پشتیوانی ئەمریكا دەربڕیوە بۆ بنەما دیموكاردییەكات لە عیراق كە ماف دەداتا بە هاووڵاتیان كۆببنەوە بە ئاشتی و بۆچوونی خۆیان دەربڕن"، هەروەها ئاشكرایكردووە كە ئەوان رۆڵی مەرجەعیەت بە گرنگ دەبینن لەو چوارچێوەدا كە گێڕاویەتی.

لە كۆتای بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەمریكا بڕوای وایە پێویست هاریكاری لە نێوان عیراق و ئەمریكا بەردەوام بێت بۆ بەدی هێنانی ئامانجە هاوبەشەكانیان كە تێكشاندنی تیرۆرە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار